رۆڵی میدیا لە شەری داعش لەسیمینارێكدا

 

 

هەرسێ راگەیاندنی ئێستاو رێگاو جەماوەر،ئێوارەی 15/2/2015  لە هۆڵی كتێبخانەی راگەیاندنی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان، سیمینارێكیان لە بارەی رۆڵی میدیا لە رووبەروبونەوەی داعش بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە چالاكوانی سیاسی و میدیاكاران بەرێوەبرد. سەرەتا هەریەك لە بەڕێزان، ئازاد حەمەدەمین نەقیبی سەندیكای رۆژنامەنوسانی كوردستان و گۆران جەلال ئەندامی ئەنجومەنی كارگیری حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان و شەپۆڵ فەتحی كەریم ئەندامی كۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی كوردستان و مامۆستا هێمن بەرپرسی راگەیاندنی حزبی سۆسیالست دیموكراتی كوردستان،بابەتێكیان لەسەر ئەرك و رۆڵی میدیا لەشەڕی داعشدا لە هەرێمی كوردستان پێشكەش كرد. دواتر میدیاكارانی بەشداربووی سیمینارەكە بە پێشنیار و تێبینی بابەتەكەیان دەوڵەمەند كرد، تیایدا ئەو كەموكوڕیانە باس كرا، كە ئێستا میدیای كوردی زۆر جار بێئاگایانە یاخود مەبەستدار لەژێر كاریگەری و خزمەتكردن بە فكری داعش پەیامی هەمەجۆر بڵاو دەكەنەوە.