فیدراسیۆنی رۆژنامه‌نووسانی نێوده‌وڵه‌تی(IFJ) به هامه‌هانگی سه‌ندیكا خولێكی بۆ مافی مرۆڤ و رۆژنامه‌گه‌ری رۆژی 25/2/2015 له هۆتێلی(چوارچرا) له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان رێكخست، خووله‌كه دوو رۆژی خایاند و تیایدا(15) رۆژنامه‌نووس له میدیا جیاجیاكانی هه‌ولێر به‌شداربوون، له خوله‌كه‌دا پرۆگرامی مافی مرۆڤ له بواری رۆژنامه‌نووسی له‌لایه‌ن راهێنه‌ر (كاروان نه‌جیب) و نوێنه‌ری ده‌سته‌ی گشتی مافی مرۆڤ له هه‌رێمی كوردستان و پسپۆرانی ئه‌م بواره گوترایه‌وه‌و له كۆتایی خوله‌كه‌دا بروانامه به‌سه‌ر به‌شداربووان دابه‌شكرا.