رێكخراوی(IWPR) چله‌ی ماته‌مینی بۆ رۆژنامه‌نووس عه‌مار شابه‌نده‌ر سه‌رۆكی رێكخراوه‌كه له عێراق له 21/6/2015 دا له هۆڵی شه‌هید سعد عبدالله له شاری هه‌ولێر سازكرد كه تێیدا خانه‌واده‌ی شه‌هید و رۆژنامه‌نووسان و چالاكوانی مه‌ده‌نی و نوێنه‌ری قونسوڵخانه‌كانی كوردستان به‌شداریان تێداكرد. شاندی سه‌ندیكا پێكهاتبوو له نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسان و هه‌ندرێن ئه‌حمه‌د سكرتێری سه‌ندیكا و ئه‌كه‌د موراد ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌ن له‌م رێوره‌سمه‌دا ئازاد حه‌مه‌ده‌مین نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسانی كوردستان وته‌یه‌كی به‌م بۆنه خه‌مناكه‌وه پێشكه‌ش كرد له وته‌یه‌كدا چه‌ختی له‌سه‌ر خاڵی هاوبه‌شی نێوان رۆژنامه‌نووسان كرده‌وه كه شه‌هید عه‌مار شابه‌نده‌ر ئه‌و خاڵه به‌یه‌ك گه‌یشتنه بوو هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌دا كه له ده‌ستدانی عه‌مار شابه‌نده‌ر زیانێكی گه‌وره‌بوو به پرۆسه‌ی دیموكراسی و پیشه‌ی رۆژنامه‌گه‌ری كه‌وت له كۆتاییدا پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی ماڵبات و رۆژنامه‌نووسانی كوردستان و عێراق كرد.
