به‌ هه‌ماهه‌نگی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان و پشتگیری ئاژانسی په‌ره‌پێدانی سویدی رێكخراوی فریاگوزاری میللی خولێكی راهێنانی بۆ رۆژنامه‌نووسان رێكخست

2-3/5/2015 له‌ هۆڵی هوتێلی چوارچرا له‌ شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان، له‌ چوارچێوه‌ی پرۆژه‌ی به‌كارهێنانی پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆژیا بۆ په‌ره‌پێدان به‌ ئازادی بیرورا له‌ عێراقدا، رێكخراوی فریاگوزاری میللی(PAO) خولێكی راهێنانی بۆ رۆژنامه‌نووسان و چالاكوانان له‌ژێر ناونیشانی(دروست به‌كارهێنانی ته‌كنۆلۆژیای پێشكه‌وتوو هۆیه‌كانی گه‌یاندن له‌ بواری ئازادی بیرورا) به‌ هامه‌هه‌نگی له‌گه‌ڵ(په‌یمانگای عێراقی) و سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان و ئاشانسی (سیدا)سویدی رێكخست. له‌ كۆتایی خوله‌كه‌دا بروانامه‌ی ده‌رچوون به‌ به‌شداربووان به‌خشراو ئازاد حه‌مه‌ده‌مین نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسانی كوردستان به‌شێكی بروانامه‌كانی دابه‌شكرد.