ڕۆژنامه‌نوسانى ئازیز
تێپه‌ڕبوونى (117) ساڵ به‌سه‌ر ده‌رچوونى یه‌كه‌مین ڕۆژنامه‌ى (كوردستان) مێژوویه‌ك و شانازیه‌كى گه‌وره‌ى گه‌لى كورده، ده‌كرێت وه‌كو ڕێنیسانسێكى، نیشتیمانى و میدیایى كوردى سه‌یر بكرێت. له‌پاڵ ئه‌وه‌شدا ده‌ستكه‌وت، ئه‌زموون و ئه‌فراندن. و لایه‌نه گه‌ش و پرشنگداره‌كانى ڕۆژنامه‌گه‌رى كوردى ئه‌مڕۆمان. درێژه‌ى هه‌مان كاروانى كوردستان و میقداد مه‌دحه‌ت به‌درخان و سه‌دان قه‌ڵه‌م و نووسه‌ر و رۆشنبیرى شه‌هیدو و مێژووى خه‌بات، تێكۆشانى سیاسى، میدیایى، كلتورى و فه‌رهه‌نگى ڕابردوو و ئێستایه.
هاوكات له‌گه‌ڵ (117) ساڵه‌ى ڕۆژنامه‌گه‌رى كوردى و (17) ساڵه‌ى دامه‌زراندنى سه‌ندیكاى ڕۆژنامه‌نوسانى كوردستان. ئه‌رك و كار‌و ڕۆڵى نیشتمانى، میدیایى ئێوه و ئێمه، قورس‌تر و گه‌وره‌تر ده‌بێت. چ له ڕووى به‌رپرسیارێتى میدیاییه‌وه. كه ده‌بێت مامه‌ڵه‌ى به‌رپرسیارانه له‌گه‌ڵ ڕوداو، هه‌واڵ و پێشهاته‌كان بكه‌ین، یاسا‌و ئیتیكى ڕۆژنامه‌وانى له‌به‌رچاو بگرین. چ له بوارى نیشتمانى، میدیا ببێته فاكته‌رى پێداگرى له‌سه‌ر ئه‌زموونى هه‌رێمى كوردستان، یه‌ك گوتارى و ڕوو به‌ڕوو بونه‌وه‌ى مه‌ترسیه‌كان، به‌تایبه‌تى له‌كات و ساتێكى وه‌ك ئێستادا. كه له لایه‌ن گروپگه‌لێكى وه‌ك داعش و هاوشێوه‌كانى كه هه‌ڕه‌شه‌ن له‌سه‌ر كۆى سیستمى سیاسى هه‌رێم و ئازادیه‌كانى خه‌ڵكى كوردستان، ئازادى راگه‌یاندن و عه‌قیده‌و به‌یان و رۆژنامه‌نووسان، بۆیه ڕه‌نگه ئێستا له‌هه‌ر كاتێك زیاتر، میدیا ئه‌رك و به‌رپرسیارێتى بكه‌وێته سه‌رشان.
له ئێستا‌و له‌م هه‌ل ومه‌رجه‌دا، زیاتر له هه‌ر كارێكى تر میدیا و ڕۆژنامه‌گه‌رى كوردى به‌هه‌موو ئایدیا، بۆچوون و ده‌ربڕینێكه‌وه، به هه‌موو ڕه‌نگ، بۆچوون، زمان و په‌یامێكه‌وه. پێویستیمان به هاوهه‌ڵوێستى و یه‌كگرتوویى گوتارى كوردى هه‌یه، كه هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسیه‌كان ڕونبكرێته‌وه، میدیاكانى كوردستان هاوشانى سه‌نگه‌ر و به‌رخودانى هێزى پێشمه‌رگه، ڕۆڵى ئه‌فراندن و هۆشیارى فكرى تاكه‌كانى كۆمه‌ڵگا ببینن. كه دڵنیایین زۆریان كردوو كه‌میان نه‌وتووه.
به‌ڵام سه‌باره‌ت به‌ڕه‌هه‌ند و ئازادییه‌كانى ڕۆژنامه‌گه‌رى ئه‌ركى په‌رله‌مان، دادگاكان، حكومه‌ت و دام و ده‌زگاكانیه‌تى، كه ڕێز له‌پیشه‌ى پیرۆزى ڕۆژنامه‌نوسان بگرن و كار به به‌ند و ماده‌كانى یاساى ژماره (35) ى ساڵى (2007)ى رۆژنامه‌گه‌رى له كوردستان و یاساى مافى به‌ده‌ستهێنانى زانیارى بكه‌ن. مافه یاسایى، مادیى و پیشه‌ییه‌كیان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن. تا ئه‌وپه‌ڕى ئازادى و دور له‌هه‌ر سانسۆرێك فه‌زاى ئازاد فه‌راهه‌م بكرێت، پێویسته كه‌یسه‌كانى تیرۆركردنى رۆژنامه‌نووسانى كوردستان به‌دۆزینه‌وه‌ى بكه‌ره‌كانیان، ببرێنه به‌رده‌م دادگا‌و سزا بدرێن، به‌دواداچوون بكرێت، بۆ راپۆرته زۆر‌و زه‌وه‌نده‌كانى لیژنه‌ى داكۆكى. له به‌رامبه‌ردا ڕۆژنامه‌نوسانیش ده‌بێت پابه‌ندى ئه‌و یاسایانه‌و ئه‌ركه پیشه‌ییه‌كانى خۆیان بن. واته هه‌ردوولا به به‌رپرسیارێتییه‌وه ده‌توانن ته‌واوكه‌رى پرۆسه‌كه بكه‌ن.
سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى له پێشوو ڕامانگه‌یاندووه، كه سه‌ندیكا سه‌كۆى كۆبونه‌وه‌ى هه‌موو ڕۆژنامه‌نوسانه، به جیاوازى ئایدیا، ڕه‌نگه‌كانه‌وه و داكۆكى سه‌رسه‌ختى هه‌میشه‌یى ئه‌وان بووه و ده‌بێت. له ئێستاشدا سه‌ره‌ڕاى خزمه‌تكردنى ڕۆژنامه‌نوسان به مافى ئه‌ندامێتى، ده‌رچوونى یاساى ژماره (35) و یاساى ماف و به‌ده‌ستهێنانى زانیارى، ڕاپۆرته‌كانى لیژنه‌ى داكۆكى، گۆڤارى ڕۆژنامه‌نوس، الصحفى، یاساى خانه‌نشینى، ڕاژه‌و خزمه‌ت بۆ ئه‌ندامانى، كۆكردنه‌وه‌ى رۆژنامه‌نووسانى هه‌ر چوار پارچه‌ى كوردستان له‌ژێر چه‌ترى خۆیدا. هاوكاریان، خول و پڕۆژه‌و ڕاهێنان، جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر كاركردن به گرێبه‌ست له نێوان رۆژنامه‌نووسان و ده‌زگاكانى راگه‌یاندن، وه‌رگرتنى زه‌وى، ئه‌ندامبوونى له فیدراسیۆنى ڕۆژنامه‌نوسان نێوده‌وڵه‌تى (IFJ) وه‌كو یه‌كه‌م سه‌ندیكاى ڕۆژنامه‌نوسانى بێ ده‌وڵه‌ت، له ئاستى جیهاندا، به‌شدارى له‌زۆربه‌ى كۆڕ و سیمیناره‌كان له مه‌حفه‌لى ناوچه‌ییى و نێوده‌وڵه‌تى. كه بێگومان هه‌موو ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه ئه‌گه‌ر كه‌میش بن له‌ئاستى رۆڵ و قوربانیدانى رۆژنامه‌نووسان نه‌بن. به‌ڵام به‌دڵنییاییه‌وه به‌پشتیوانى و هه‌وڵى هه‌موو رۆژنامه‌نووسانى ده‌زانین.
له‌پاڵ ئه‌وه‌شدا له ئێستادا بۆ پاڵپشتى یاسا و كاره‌كانى ڕابردووى، سه‌ندیكاى رۆژنامه‌نووسان (مانیفێستى كارى ڕۆژنامه‌گه‌رى له كوردستان)دا ڕایگه‌یاندووه، به‌ڵام دیسان ئه‌م یاده به‌رز ڕاده‌گیرێت و خوازیاره ساڵیادى رۆژنامه‌گه‌رى ئه‌مساڵ ببێته سه‌ره‌تایه‌كى باشتر له‌رابردوو بۆ میدیایه‌كى نیشتیمانى، نه‌ته‌وه‌یى و یه‌كگوتارى له‌به‌رامبه‌ر هه‌موو مه‌ترسییه‌كان، سه‌ره‌ڕاى تێڕوانینه جیاوازه‌كان، چونكه میدیایه كه‌ده‌توانێت ئاشته‌وایى نیشتیمانى، كۆمه‌ڵایه‌تى سیاسى و بگره كوردستانیش دروستبكات و ئیتر ئه‌و قۆناغه تێپه‌ڕێنێت له‌سه‌ر شته بچوكه‌كان بوه‌ستێت و دور بكه‌وێته‌وه له‌قۆناغى حیزبایه‌تى به‌رته‌سك و كار‌و روماڵى لۆكاڵى. پێویسته میدیاى كوردى ببێته میدیایه‌كى گڵوباڵ، پردى په‌یوه‌ندى، هه‌ستى نیشتیمانى، ئازادیخوازى، عه‌داله‌ت و خۆشگوزه‌رانى، مژده‌ى ئاینده‌یه‌كى گه‌شدارتر و پڕ ئومێدتر بێت بۆ هه‌ر چوار پارچه‌ى كوردستان، كه‌به‌قۆناغى دواى راپه‌ڕیندا، ده‌گاته كۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یى و تا بۆ یه‌كه‌مینجاره هێزه‌كانى هه‌ر چوار پارچه‌ى كوردستان دژ به‌داعش ده‌بنه به‌ره‌یه‌ك و ره‌نگدانه‌وه‌ى گه‌وره و گرنگى هه‌بوو له میدیاى كوردیدا. هه‌روه‌ك له‌م پێناوه‌دا له‌سه‌ر كۆششه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بین بۆ پێكه‌وه‌نانی فیدراسیۆنی سه‌رتاسه‌ری رۆژنامه‌نووسانی هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستان.
له كۆتاییدا جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه له‌سه‌ر میدیایه‌كى یه‌كگوتارى نیشتیمانى، به ره‌نگ، روخسار و بۆچونى جیاواز‌و لێوان لێو له ده‌سته‌به‌ركردنى ئازادى و پراكتیزه‌كردنى چه‌مكه‌كانى ئیتیك، پیشه و به‌رپرسیارێتى و ئه‌فراندنى فه‌زایه‌كى دیموكراسیانه بۆ سه‌رجه‌م میدیاكان، هه‌نگاونان بۆ سه‌ركه‌وتنى یه‌كجاره‌كى و پێدانى ئه‌و مژده‌یه له رێگه‌ى كه‌ناڵ و ده‌زگا و میدیاكانى هه‌موومانه‌وه به خه‌ڵكى كوردستان.
پیرۆزبێت (117) ساڵه‌ى رۆژنامه‌گه‌رى كوردى
ئه‌نجومه‌نى سه‌ندیكاى رۆژنامه‌نووسان
22/4/2015
