له وه‌ختێكدا كوردستان و ناوچه‌كه بهرهوشێكی ئاڵۆز‌و سه‌ختدا تێپه‌ڕ ده‌بێت، كه‌ئه‌مه ئه‌رك و لێپرسراوێتی ئه‌خلاقی و نیشتمانی گرنگی له گواستنه‌وه‌ی زانیارییه‌كان بۆ خه‌ڵك خستۆته سه‌رشانی میدیاكاران كه ئه‌وه‌ش موماره‌سه‌ی ئاسایی پیشه‌یی خۆیانه‌و ناكرێت به هیچ پاساوێك رێگه‌یان لێ بگیرێت و به‌ر به‌ستیان بۆ دروست بكرێت، له وه‌ختێكدا هه‌موو شه‌قامی كوردستان به‌هۆی ئاڵۆزی سیاسی حزبه‌كانی كوردستانه‌وه به‌یه‌ك تایتڵ مه‌شغوڵ كراوه، ئه‌ویش گۆرینی سیسته‌می سیاسی حكومرانیه له هه‌رێمی كوردستان بۆ په‌رله‌مانی، كه‌چی حیمایه‌كانی سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی یاسادانانی هه‌رێمی كوردستان كه مه‌رجه‌عی شه‌رعی خه‌ڵكی كوردستانه له‌به‌رچاوی خه‌ڵك له‌ناو حه‌ره‌می په‌رله‌مانی كوردستان سوكایه‌تی به رۆژنامه‌نووس(سه‌نگه‌ر عبدالرحمان) ده‌كه‌ن. هه‌ر ئه‌مرۆش گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه(PKK) له گوندی(مژێ) سه‌ربه ناوچه‌ی به‌ری گاره، هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر تیمی كه‌ناڵی رووداو دوای ئه‌وه‌ی ده‌ست ده‌گرن به‌سه‌ر ئامێری په‌خش و دوو كامێرا‌و سێ مۆبایل و دوو میمۆری كه تائێستاش هه‌موو ئه‌م كه‌ره‌ستانه‌یان به‌شێوه‌یه‌كی ناره‌وا لای خۆیان گلداوه‌ته‌وه، ته‌نانه‌ت كار گه‌یشتۆته راده‌یه‌ك هێزه نامۆكانی حشدی شه‌عبی له ناوچه‌ی سه‌عدیه‌ی خانه‌قین زاتی ئه‌وه بكه‌ن سوكایه‌تی به په‌یامنێرو وێنه‌گرانی كوردسات نیوز و كوردستان تیڤی و رۆژنامه‌ی رێگای كوردستان بكه‌ن و كه‌ره‌سته‌كانیان لێ بستێنن، هه‌ر پێشێلكاریه‌ك به‌رامبه‌ر رۆژنامه‌نووسان وێرای ئه‌وه‌ی سه‌رپێچی كردنه له یاسای ژماره(35)ی رۆژنامه‌گه‌ری و، پاشگه‌ز بونه‌وه‌و زه‌نگێكی مه‌ترسیداره له ئازادی بیر‌ورا كه كرۆكی ئازادییه گشتییه‌كان و پرۆسیسی دیموكراتی سیاسیه له هه‌رێمی كوردستان.
ئازاد حه‌مه‌ده‌مین
نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسانی كوردستان
29/7/2015
