هاوكارمان ئازاد حه‌مه‌ده‌مین نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسانی كوردستان به‌یاوه‌ری شاندێكی راگه‌ندنكارانی هه‌رێمی كوردستان، له‌سه‌ر بانگهێشتی حكومه‌تی توركیا له رۆژانی(12،13) مانگی ئابی 2015 دا، سه‌ردانی وڵاتانی توركیایان كرد‌و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیران و جێگره‌كه‌ی و وه‌زیری وزه‌و به‌رێوه‌به‌ری گشتی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی چاپه‌مه‌نی و په‌یوه‌ندیه رۆشنبیرییه‌كان كۆبوونه‌وه. له‌میانی ئه‌م كۆبوونه‌وانه‌دا ته‌وه‌ره‌كانی پرۆسه‌ی ئاشتی و شه‌ری دژی داعش و بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانی راگه‌یاندن خرانه به‌رباس. له‌م كۆبوونه‌وانه‌دا هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر پێكه‌وه ژیان و ئاشتی و ئارامی ناوچه‌كه كرده‌وه‌و هه‌روه‌ها توركیا ئاماده‌گی بۆ شه‌ری دژه تیرۆ ده‌ربری. له‌میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا شانده‌كه بریندارانی گوندی(زارگه‌لی)كرد كه به‌هۆی فرۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیاوه بریندار بوون و له نه‌خۆشخانه‌كانی توركیا چاره‌سه‌ر ده‌كرێن.
