سه‌ر له‌ئێواره‌ی رۆژی دوو شه‌ممه(21/9/2015) به‌رێز(ئیلكسه‌نده‌ر پیكیه) جێگری كونسڵی گشتی فه‌ره‌نسی سه‌ردانی باره‌گای سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستانی له شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان كرد‌و له لایه‌ن ئازاد حه‌مه‌ده‌مین نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسانی كوردستان و حه‌مید ئه‌بوبه‌كر به‌درخان ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا پێشوازی لێكرا. له دانیشتنێكدا كه له‌نێوان هه‌ردوولا به‌رێوه‌چوو، نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسانی كوردستان تیشكی خسته‌سه‌ر چۆنیه‌تی دامه‌زراندنی سه‌ندیكاو كاروچالاكییه‌كانی و چۆنیه‌تی وه‌رگرتنی له(IFJ)، له ته‌وه‌رێكی دیكه‌شدا باس له لیژنه‌كانی سه‌ندیكا و یاسای خانه‌نشینی رۆژنامه‌نووسان كرا، ئاماژه به رۆڵی ئافره‌ت و ژن له سه‌ندیكا كرا. هه‌روه‌ها نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسان جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستی چه‌سپاندنی یاسا‌و رۆڵی دادوه‌ران له كه‌یسه‌كانی رۆژنامه‌نووسان كرده‌وه‌و ئاماژه‌ی به‌یاسای به‌ده‌ستهێنانی زانیاری كرد‌و به پێویستییه‌كی هه‌نووكه‌یی ژمارد. نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسان له‌كۆتا قسه‌كانیدا جه‌ختی كرده‌وه كه‌وا پێویسته راگه‌یاندن خۆبژێو بێت، رونیشی كرده‌وه كه سانسۆر له‌سه‌ر راگه‌یاندن له هه‌رێمی كوردستاندا نییه و هیچ لایه‌نێك ناتوانێت به‌بێ ئاگاداری سه‌ندیكا رۆژنامه‌نووس ده‌ستگیر بكات. له‌به‌رامبه‌ردا جێگری قونسڵی گشتی فه‌ره‌نسا دڵخۆشی ده‌ربری به‌م سه‌ردانه‌و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ سه‌ندیكا له داكۆكیكردن له رۆژنامه‌نووسان خواست، ئینجا چه‌ندین ته‌وه‌ری دیكه‌ی رۆژنامه‌نووسی تاوتوێكراو به درێژای قسه‌و باسی ده‌رباره كرا، له كۆتاییدا دیاری سه‌ندیكا پێشكه‌ش به به‌رێز جێگری قونسڵی گشتی فه‌ره‌نسا كرا، كه جێگه‌ی خۆشحاڵییه رۆژی له دایكبوونی رێكه‌وتی (22/4)كه رۆژی ده‌رچوونی یه‌كه‌م رۆژنامه‌ی كوردییه له(قاهیره)دا.
