هاوكارمان ئازاد حه‌مه‌ده‌مین نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسانی كوردستان له رۆژی چوارشه‌ممه(30/9/2015)، له دووه‌مین خولی رێكخراوی(NDR) كه به هامه‌هه‌نگی له‌گه‌ڵ سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان سه‌باره‌ت چۆنیه‌تی نووسینی راپۆرتی رۆژنامه‌نووسی له كاتی ته‌نگژه‌كاندا و كێشه‌ی ئاواره‌كان رێكخرابوو، بابه‌تێكی له باره‌ی پرسی رۆژنامه‌گه‌ری و راگه‌یاندن و كێشه‌ی ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه‌ی له شاره‌كانی دیكه‌ی عێراق ئاواره‌ی كوردستان بوونه، پێشكه‌شكرد. شایه‌نی گوتنه سێیه‌مین خولی ئه‌م رێكخراوه له كۆتایی ئه‌م مانگه به‌رێوه‌ده‌چێت.
