له 29/11/2015 نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسانی كوردستان به ئاماده‌بوونی جه‌مال حوسێن و حه‌مید ئه‌بوبه‌كر ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا له باره‌گای سه‌ندیكا له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان پێشوازیان له شاندێكی رێكخراوی پزیشكانی بێسنوركرد. شاندی ناوبراو به سه‌رۆكایه‌تی خاتوو گابریلابیانكی به‌رپرسی میدیای ئه‌م رێكخراوه له عێراق بوو، له میانه‌ی دیداره‌كه‌دا باس له‌سه‌ر دروست كردنی هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندی له نێوان هه‌ردوولا كرا به تایبه‌ت له ساڵی تازه‌دا هه‌وڵ ده‌درێت رێكخراوه‌كه به هه‌ماهه‌نگی سه‌ندیكا چالاكی و پرێس كۆنفراسه‌كان په‌ره‌پێدا تا بتوانرێ میدیاكانی كوردستان ئاشنایه‌تیان له‌باره‌ی رێكخراوی ناوبراو زیاتر بێ.
