به ئاماده‌بوونی ئازاد حه‌مه‌ده‌مین نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسانی كوردستان و هه‌ندرێن ئه‌حمه‌د سكرتێری سه‌ندیكا و حه‌مید به‌درخان سكرتێری لیژنه‌ی داكۆكی له رۆژنامه‌نووسانی كوردستان و جه‌مال حوسێن بریارده‌ری لیژنه‌كه‌و ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن ئه‌نوه‌ر حوسێن و ئه‌كه‌د موراد و نه‌وشیروان شه‌ریف و ئاری عه‌بدولله‌تیف و كاروان ئه‌نوه‌ر سكرتێری لقی سلێمانی و به‌رپرسانی حكومی و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن ، له رۆژی چوار شه‌ممه رێكه‌وتی 20/1/2016، له پارێزكای هه‌ڵه‌بجه و له هۆڵی مۆنێمێنتی شه‌هیدان، لیژنه‌ی داكۆكی له مافی رۆژنامه‌نووسانی كوردستان له رێورسمێكی تایبه‌تدا راپۆرتی ژماره(16)ی پێشێلكارییه‌كانی راگه‌یاند. له ده‌ستپێكی رێورسمه‌كه‌دا ئاری عه‌بدولله‌تیف به خێرهاتنی مێوانانی كرد، دواتر نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسان له گوته‌یه‌كیدا ئاماژه‌ی به گرنگی بوونی هه‌ڵه‌بجه به پارێزگا كرد‌و گووتی: هه‌ر بۆیه‌ش ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا بریاریدا راپۆرتی(16)ی كه تازه‌ترین راپۆرتی لیژنه‌ی داكۆكییه له‌م پارێزگا تازه‌یه‌دا رابگه‌یه‌نێت. پاشان سكرتێری لیژنه‌ی داكۆكی ده‌قی راپۆرتی (16) و ئاماری پێشێلكارییه‌كانی خسته‌روو، كه له ماڵپه‌ره‌كه‌مان ده‌قی راپۆرته‌كه بڵاوكراوه‌ته‌وه. له كۆتادا نوێنه‌رانی ده‌زگاكانی راگه‌یاندن چه‌ندین پرسیاری جۆراوجۆریان كرد وله‌لایه‌ن نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسان و لیژنه‌ی داكۆكی وه‌ڵامدرانه‌وه. شایه‌نی گوتنه، نه‌قیب و ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ردانی جێگری پارێزگا و قائیمقامی شاره‌كه‌یان كرد و له باره‌ی چۆنیه‌تی كردنه‌وه‌ی لقی سه‌ندیكا له‌م شاره‌دا گفتوگۆكرا.
