له‌سایه‌ی دروشمی سه‌ره‌كی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان له پێناو چه‌سپاندنی ئازادی رۆژنامه‌نووسی و ده‌سته‌به‌ركردنی ماف‌و گوزه‌رانی رۆژنامه‌نووسان له كوردستاندا، ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان له‌م بارودۆخه‌ی قه‌یرانی دارایی كه هه‌رێمی كوردستان پێیدا تێپه‌ڕ ده‌بێت ، داوا له‌سه‌رجه‌م كه‌ناڵ‌و ده‌زگاكانی میدیایی ده‌كات كه به‌پێی ئه‌و گرێبه‌ست‌و بڕیاری ده‌ستبه‌كاربوونی رۆژنامه‌نووس و میدیاكارانی ده‌زگاكانیان، ماف و ده‌سته‌به‌رییه دارایی و مه‌عنه‌وییه‌كانی رۆژنامه‌نووسانی خۆیان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام دابین بكه‌ن ، چونكه رۆژنامه‌نووسان به‌شێكی گرنگی باری گرانی ئه‌م ره‌وشه‌یان له‌ئه‌ستۆدایه‌و هه‌وڵوماندوبوونی ئه‌وان واده‌كات گه‌لی كوردستان و ده‌زگا فه‌رمیی‌و شه‌رعییه‌كانی خۆیان له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌و مه‌ترسی و ته‌نگژه‌كاندا خۆڕاگربێت، كه رۆژنامه‌نووسان هاوشێوه‌ی چین و توێژه‌كانی دیكه‌ی كوردستان له ته‌نگژه‌ی داراییدایه‌و پێویسته ره‌وشی ئه‌وانیش ره‌چاوبكرێت. له‌م روانگه‌یه‌وه ، ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا جه‌خت له‌سه‌ر پێدانی موچه‌و موسته‌حه‌قاتی رۆژنامه‌نووسان له‌ده‌زگاكانی میدیایی ده‌كات و هه‌روه‌ها پێویسته ده‌زگاكانی میدیا پابه‌ندی یاسای رۆژنامه‌گه‌ری ژماره 35 ی ساڵی 2007 بن ، كه‌زه‌مانه‌تی ئازادی راده‌ربڕین‌و پێویستی دابینكردنی مافی رۆژنامه‌نوسان ده‌كات و له‌هه‌مان كاتدا داوا له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات كه به پێی ده‌سه‌ڵاته‌كانی مینحه‌یه‌كی گونجاو بۆ ده‌زگاكانی میدیا به بێ جیاوازی دابین بكات وه‌كو چاره‌سه‌رییه‌كی كاتی كێشه‌ی دارایی ده‌زگاكانی میدیا به هۆی رۆڵ و كاریگه‌ری میدیا له‌سه‌ر پرۆسه‌ی دیموكراتی كوردستان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا جارێكی دیكه‌ى بانگهێشه‌ی رۆژنامه‌نووسان ده‌كات بۆئه‌وه‌ی ده‌ست به‌لایه‌نی پیشه‌یی كاره‌كه‌یان بگرن له‌هه‌ردوو رووی كاری میدیای‌و مافی خۆیان له‌چوارچێوه‌ی گرێبه‌ستێكی پشتیوانی لێكراو له‌لایه‌ن سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانه‌وه به‌ئامانجی داكۆكیكردن له‌مافه‌كانیان له‌كاتی هه‌ر كێشه‌و گرفتێك له‌نێوان رۆژنامه‌نووس‌و ده‌زگا میدیاییه‌كه‌ی بێته پێشه‌وه .
ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان
14ی شوباتی 2016
