به سه‌رپه‌رشتی (ئازاد حه‌مه‌ده‌مین) نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسانی كوردستان و ئاماده‌بوونی سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن رۆژی 16/3/2016 ، ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا رۆژنامه‌نووسانی كوردستان له باره‌گای ئه‌نجوومه‌ن له شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی له شاری هه‌ولێر ئه‌نجامدا. هه‌ڵسه‌نگاندنی كاروچالاكییه‌كانی ئه‌نجوومه‌ن و لق و نووسینگه‌كان له ماوه‌ی رابردوودا و دانانی به‌رنامه‌و پلانی گونجاو بۆ یادی رۆژی رۆژنامه‌گه‌ریی كوردی و خوێندنه‌وه‌ی راپۆرتی دارایی و تاوتوێكردنی راپۆرته‌كه له‌به‌ر رۆشنایی قه‌یرانی دارایی و ره‌وشی رۆژنامه‌گه‌ریی و ماف و گوزه‌رانی رۆژنامه‌نووسان. ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كه‌بوون كه له باره‌یانه‌وه بریار و راسپارده‌ی گونجاو وه‌رگیران. هه‌روه‌ها له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به كۆی ده‌نگی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن(ئه‌نوه‌ر حوسێن) وه‌ك جێگری نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسان هه‌ڵبژێردرا.
