بەبۆنەی یادی 118 ساڵەی رۆژنامەگەری كوردی ، رۆژی دووشەممە 18/4/2106 لێژنەی رۆژنامەنووسانی وەرزشیی كوردستان، بەهاوكاری ئەكادیمیای كوردی خولێكی بەهێزكردنی ئاستی رۆژنامەنووسانی وەرزشی لەبوارەكانی هونەری فۆتۆگراف و چۆنیەتی دارشتنی هەواڵ بۆ رۆژنامەنووسانی وەرزشی هەولێر و دەورووبەری رێكخست كە خولەكە ماوەی 2 رۆژی خایاند. جێی ئاماژەبۆكردنە لەخولەكەدا زیاتر لە90 كەس بەشداریان تێدا كردبوو كەلەلایەن هەردوو بەرێزان مامۆستا عەبدولخالق ئیبراهیم و و مامۆستا عومەر موسەوی وانەكان گوترایەوە. لەكۆتایی خولەكەدا بروانامە بەسەر بەشداربووانان دابەشكرا.
