به بۆنه‌ی (22)ی نیسان، (118) هه‌مین ساڵڕۆژی رۆژنامه‌گه‌ریی كوردییه‌وه، له كاتژمێر (10)ی سه‌رله‌به‌یانی رۆژی پێنج شه‌ممه 2016/4/21 له هۆڵی محه‌مه‌د ئه‌مین عه‌سری (خه‌ندان)- نزیك ته‌له‌فزیۆنی كه‌ركوك، پێشانگایه‌كی كاریكاتێری بۆ كاریكاتێریست و رۆژنامه‌نووس عهبدلوهاب ئیسماعیل رێكخرا. پیشانگاكه له‌لایه‌ن سكرتێری لق‌و ژماره‌یه‌ك رۆژنامه‌نووسی ناسراوی شاره‌كه كرایه‌وه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه كه جه‌ماوه‌رێكی به‌رچاو له رۆشنبیران‌و رۆژنامهنووسانو كه‌سایه‌تیی كۆمه‌ڵایه‌تی ئاماده‌ی پیشانگاكه بوون و كاریكاتێره‌كانیش ده‌ربڕی واقیعی هه‌نووكه‌یی باشووری كوردستان بوون.
