لیژنه‌ی داكۆكی له‌ئازادی رۆژنامه‌نووسی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان ، دوابه‌دوای رووداوی رێگاگرتن و لێدان‌و ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی ئامێره‌كانی كاری رۆژنامه‌نووسی تیمی كهناڵهكانهكانی په‌یام و كۆمه‌ڵ‌و ئێن ئاڕ تیو كه‌ی ئێن ئێن له‌لایه‌ن ئاسایش‌و و پۆلیسی هه‌ولێره‌وه ، ده‌ستی بهدواداچوونو لێكوڵینه‌وه‌ی رووداوهكی كرد‌و گه‌یشته ئه‌وه‌ی كه كۆمه‌ڵێك له‌ئاسایش و پۆلیسی هه‌ولێر به‌تووندی هه‌وڵی رێگاگرتنی تیمی كه‌ناڵه‌كانی ناوبراو داوه پاشان ده‌ستیان به‌سه‌ر ئامێره‌كانی كاروباری رۆژنامهنووسییهكانیان داگرتوونو دواتر ئیهانه‌و لێدانیشی بهدواداهاتوه، ئه‌مه له‌كاتێكدا ، ئه‌م رۆژنامه‌نووسانه مافی ئاسایی‌و پیشه‌یی خۆیانه رووماڵی هه‌ر رووداو و بۆنه‌یه‌ك بكه‌ن و یاسای رۆژنامه‌گه‌ری ژماره 35ی ساڵی 2007 ئه‌م ماف‌و ئازادییه بۆ هه‌مووان ده‌سته‌به‌ر دهكاتو له‌كاتێكیشدا كه هه‌ر ده‌زگایه‌ك ببێته هۆكاری په‌كخستنی یاساكه‌و رێگاگرتن له‌رۆژنامه‌نووسان له‌كاتی ئه‌داكردنی پیشه‌كه‌ی خۆیان ئه‌مه بێگومان پێشێلكردنی ئازادی رۆژنامهنووسیهو لادانه له‌یاساو بنه‌ما دیموكراسییه‌كان .
لیژنه‌ی داكۆكی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان له‌وكاته‌ی ئیدانه‌ی ئه‌م پێشێلكردنه‌ی ئازادی رۆژنامه‌نووسییه ده‌كات ، له‌هه‌مانكاتدا، داوا له‌ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كات ، كهبهزووی به‌رپرسیارێتی ئه‌م هێزانه له‌و رووداوه‌و پیِشیلكردنهی ئازادییه ئاشكرا بكهنو كه‌یسی تایبه‌تی بۆ بكه‌نه‌وه‌و ئه‌نجامه‌كه‌شی بۆ رای گشتی بڵاوبكه‌نه‌وه و لیژنه‌ی داكۆكی له‌ئازادی رۆژنامه‌نووسی به‌دواداچوونه‌كانی بۆ ئه‌م كه‌یسه به‌رده‌وام ده‌كات تا ئه‌وكاته‌ی ئه‌نجامی كۆتایی وه‌رده‌گرێت، هه‌روه‌ها داوا له‌ده‌زگای میدیایی‌و رۆژنامه‌نووسی ده‌كات كه له‌ده‌وری سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان كۆببنه‌وه بۆئه‌وه‌ی ده‌نگی ئازادیخوازانه‌ی كاروپیشه‌ی رۆژنامه‌نووسی دلێرانه‌تر بێت.
لیژنه‌ی داكۆكی له‌ئازادی رۆژنامه‌نووسی / سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان / 30/نیسانی 2016
