سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان، به‌ئه‌ندامه‌كانی لهرۆژنامهنووسو میدیاكاران‌و ده‌زگاكانی میدیا ، وه‌ك به‌شێكی زیندوی بزاڤی ئازادیخوازی گه‌لی كوردستان‌و هه‌روه‌ها وه‌ك به‌رپرسیارێتی نیشتمانی خۆی ، له‌یادی 100ساڵه‌ی رێككه‌وتننامه‌ی سایكس - پیكۆ، پشتگیری له مافه نیشتمانییه‌كانی گه‌لی كوردستان به‌هه‌موو پێكهاته‌كانییه‌وه ده‌كات، و رێككهتننامهكه به‌دژی ئازادی‌و ئیراده‌ی گه‌لانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بهگشتیو گه‌لی كوردستان به‌تایبه‌تی ده‌زانێت، كاتێك به‌بێ گوێدانه ماف و ئازادییه‌كانی گه‌لان، وڵاتانی خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندی و به‌ته‌نها له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان ، ناوچه‌كه‌یان به‌سه‌ر ناوچه‌ی نفوزی خۆیان دابه‌ش كرد، ته‌نانه‌ت ئه‌م رێككهوتنامهیهو دابه‌شكردنی كوردستان ، له‌ماوه‌ی 100ساڵه‌ی رابردوودا ، بوه هۆی چه‌وساندنه‌وه‌و بێبه‌شكردنی گه‌لی كوردستان له‌مافی بڕیاردانی چاره‌نووسی خۆی‌و تا كار گه‌یشته تاوانی ئه‌نفال و كیمیاباران‌و هه‌وڵی جینۆسایدكردنی گه‌لی كوردستان به‌هه‌موو پێكهاته‌كانی به‌بێ جیاوازی.
سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان ، له‌وكاته‌ی به‌ته‌واوی قه‌ناعه‌تییه‌وه داوای ئازادكردنی ئیراده‌ی گه‌لان دهكاتو داوای رێگاخۆشكردن ده‌كات له‌پێناو ئه‌وه‌ی ماف و ئازادییه‌كان بۆ خاوه‌نه‌كانیان بگه‌ڕێته‌وه، له‌رێگای هه‌ڵبژاردنی پرۆسیسی دیموكراسی‌و بهدهستهێنانو دانپێنانی ئه‌و مافه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌ی نێوهدهوڵهتیو وڵاتانی دهستڕۆیشتۆی جیهانی، وه‌ك هه‌نگاونان بۆ پرسی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان‌و به‌ده‌ستهێنانی ته‌واوی ئازادییه‌كان له‌هه‌موو ئاسته‌كاندا بۆ ئه‌مه‌ش داوا له‌سه‌رجه‌م رۆژنامه‌نووس و میدیاكاران و ده‌زگاكانی میدیا ده‌كات رۆڵی كارای خۆیان بگێرن.
سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان
16ـی ئایاری 2016
