نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسانی كوردستان ئاماده‌ی رێورسمێی رێزلینان له‌ خانمه‌ شاعیر خالیده‌ خه‌لیل ده‌بێت

 

 

به‌ ئاماده‌بوونی به‌رێزان خالید دۆسكی وه‌زیری رۆشنبیری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان د. سالار عوسمان بریكاری وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و كاكه‌مه‌م بۆتانی سه‌رۆكی یه‌كێتی نووسه‌رانی كورد و ئازاد حه‌مه‌ده‌مین نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسانی كوردستان و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ شاعیران و نووسه‌ران و رۆشنبیران له‌ رۆژی 31/5/2016 له‌ هۆڵی به‌ریێوه‌به‌رایه‌تی گشتی وه‌رزش رێوره‌سمی رێزلێنان له‌ خانمه‌ شاعیر خالیده‌ خه‌لیل به‌رێوه‌چوو.

له‌میانی رێوره‌سمه‌كه‌دا كورته‌یه‌ك له‌ ژیاننامه‌ی شاعیر خوێندرایه‌وه‌و هه‌ریه‌ك له‌ وه‌زیری رۆشنبیری و بریكاره‌كه‌ی و سه‌رۆكی یه‌كێتی نووسه‌رانی كورد گوته‌یان پێشكه‌ش كردو نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسانی كوردستانیش چه‌پكه‌ گوڵی رێزلێنانی پێشكه‌ش به‌م شاعیره‌ داهێنه‌ره‌ كرد. هه‌روه‌ها شاعیر عه‌باس عه‌بدوڵڵا یوسف گه‌ریانێكی به‌نێو شیعره‌كانی ئه‌م شاعیره‌ كردو دواتر شاعیر چه‌پكێك له‌ شیعره‌كانی خوێنده‌‌وه‌... له‌كۆتای رێوره‌سمه‌كه‌دا رێز له‌م خانمه‌ شاعیره‌ نرا.