كاتژمێر ( 12,5 ) ى شه‌وى ( 25/6/2016 ) له ڕێگه‌ى ئاڕاسته كردنى نارنجۆكه‌وه، هێرش كرایه سه‌ر باله‌خانه‌ى سه‌ره‌كى تۆڕى میدیایى رووداو و له شارى هه‌ولێر , له ئاكامدا سێ پاسه‌وان و شوفێرێك و كارمه‌ندێكی په‌یوه‌ندییه‌كانی رووداو به سوكى بریندار بوون و زیانیش به دوو ئۆتۆمۆبیلى گواستنه‌وه‌ى په‌خشى راسته‌وخۆی رووداو گه‌یشت . ئه‌و هێرشه له كاتێكدایه كه تۆرى میدیایى رووداو له ته‌ك چهندكهنالێكى دیكه‌ى راگه‌یاندن له هه‌رێمى كوردستان وه‌كو ئه‌زموونێكى نوى كاریگه‌رى ئه‌رێنى هه‌بووه له و قولكردنه‌وه‌ى پرۆسه‌ى دیموكراسى و داكۆكیكردن له مافه نیشتیمانى و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانى گه‌لى كوردستان له‌م رووه‌وه بویرانه و پیشه‌ییانه هه‌نگاوى ناوه , بۆیه كارێكى ئاسایى و چاوه‌روانكراوه كه نه‌یاران و دوژمنانى كورد و ئه‌زموونه‌كه‌ى له هه‌ركوێیه‌ك هه‌بن بۆ تێكدانى ئاسایشى هه‌رێمى كوردستان و كپ كردنى ئه‌و ده‌نگه بویرانه هه‌ولى نهزۆكى له‌م جۆره بده‌ن. ئێمه له ئه‌نجوومه‌نى سه‌ندیكاى رۆژنامه‌نووسانى كوردستان ویراى ئه‌وه‌ى به توندى ئیدانه‌ى ئه‌و هێرشه نه‌زۆكه ده‌كه‌ین داواله لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و هێزه‌كانى ئاسایش و پۆلیس ده‌كه‌ین هه‌رچى زووه ئه‌نجامده‌رانى ئه‌و هێرشه نه‌زۆكه بۆ سه‌ر تۆرى میدیایى رووداو ده‌ستگیربكه‌ن و راده‌ستى یاسایان بكه‌ن.
ئه‌نجوومه‌نى سه‌ندیكاى
رۆژنامه نووسانى كوردستان
هه‌ولێر - 25/6/2016
