رۆژی یه‌كشه‌ممه 1/8/2016، شاندێك به نوێنه‌رایه‌تی یه‌كێتی رۆژنامه‌نووسانی عێراق سه‌ردانی باره‌گای ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان له شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان كرد‌و له لایه‌ن هاوكاران ئازاد حه‌مه‌ده‌مین نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسان و هه‌ندرێن ئه‌حمه‌د سكرتێری سه‌ندیكا و ئه‌كه‌د موراد ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌ن پێشوازیان لێكرا. له دیدارێكهدا كه هاوكاران ئه‌كره‌م سولێمان سكرتێری لقی نینه‌وای سه‌ندیكا و محه‌مه‌د عه‌قراوی ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێری لق ئاماده‌ی بوون، چه‌ندین ته‌وه‌ری په‌یوه‌ندیدار به كاری رۆژنامه‌گه‌ریی به تایبه‌تی ره‌وشی رۆژنامه‌نووسانی په‌نابه‌ر له هه‌رێمی كوردستان خرانه به‌رباس و له‌م باره‌یه‌وه جه‌خت له هه‌ماهه‌نگی له نێوان هه‌ردوولا كرایه‌وه.
