شاندێك به نوێنه‌رایه‌تی بزاڤی ئاشتی ناوخۆ(بان)... كه پێكهاتبوون له به‌رێزان دكتۆر مو‌سا كه‌ڤال سه‌رۆكی بزاڤهكهو دكتۆر قادر مه‌جید قهشوری و نووسه‌رو هونه‌رمه‌ند خه‌سرۆ جاف ئه‌ندامی بزاڤ، رۆژی 13/8/2016، سه‌ردانی باره‌گای ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستانیان له شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستانیان كرد‌و له‌لایه‌ن ئازاد حه‌مه‌ده‌مین نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسانی كوردستان و جه‌مال حوسێن و ئه‌كه‌د موراد ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن پێشوازیان لێكرا.
له دیدارێكدا كه له‌نێوان هه‌ردوو لا به‌رێوه‌چوو، سه‌رۆكی بزاڤ باسی له چۆنیه‌تی دامه‌زراندنی بزاڤه‌كه‌ی كرد‌و ئامانجه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌لسه‌فییه‌كانی روونكرده‌وه كه خۆیان له یه‌كریزی كۆمه‌ڵگای كوردستانی به‌رجه‌سته ده‌كه‌ن و جه‌ختیشی له‌سه‌ر پێویستی ئه‌نجامدانی دیالۆگ له نێوان هه‌موو لایه‌نه‌كان كرده‌وه، بۆ به‌دیهێنانی ئه‌م ئامانجانه‌ش داوای له سه‌ندیكا كرد كه هاوكاری بزاڤ بكات و بریاریشه لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش له نێوان بزاڤ و رێكخراوه‌كانی دیكه‌ی كوردستانیش پێكبهێنرێت، سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانیش یه‌كێك له ئه‌ندامانی ئه‌م لیژنه‌یه ده‌بێت.
نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسانیش جگه له باسكردنی هه‌یكه‌لیه‌تی سه‌ندیكا، پیرۆزبایی له دامه‌زراندنی ئه‌م بزاڤه و ئامانجه پیرۆزه‌كانی كرد‌و ئاماده‌یی سهندیكاشی بۆ هه‌موو جۆره هه‌ماهه‌نگییه‌ك ده‌ربری.
له كۆتای دیداره‌كه‌دا هه‌ردوولا رێكه‌وتن كه كۆبوونه‌وه‌كان به‌رده‌وامبن و چاوهرنیش ده‌كرێت میساقی ئاشتی بزاڤیش له‌م زووانه واژۆ بكرێت.
