له یادی(177) ساڵه‌ی رۆژی جیهانی فۆتۆگرافیدا كۆمه‌ڵه‌ی وێنه‌گرانی كوردستان رۆژی 21/8/2016 به دروشمی(فۆتۆ په‌یامی خۆشه‌ویستی و ئاشتی)یه رێورهسمێكی بۆ خه‌ڵاتكردنی پۆلێك له كامیرامانی كه‌ناڵه تیڤییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و دابه‌شكردنی بروانامه به‌سه‌ر به‌شداربووانی خولی فۆتۆگرافی سازكرد.
نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسانی كوردستان ئازاد حه‌مه‌ده‌مین به‌شداری له‌م رێوره‌سمه‌دا كرد‌و گوته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد، تیایا ئاماژه‌ی به گرنگی فۆتۆ له كاری رۆژنامه‌گه‌رییدا كرد‌و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ كامیرامانانی هه‌رێمی كوردستان خواست و رۆڵی به‌رچاویان له‌م بواره‌دا به‌رز نرخاند.
هه‌روه‌ها له‌م رێوره‌سمه‌دا دكتۆر سالار عوسمان بریكاری وه‌زیری رۆشنبیری و لاوان گوته‌یه‌كی به‌م بۆنه‌یه‌وه پێشكه‌شكرد، شایه‌نی گوتنه ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانتاران و رۆژنامه‌نووسان و نووسه‌ران و رۆشنبیران ئاماده‌ی رێوره‌سمه‌كه بوون. له كۆتایی رێورسمه‌كه‌دا له‌لایه‌ن بریكاری وه‌زیر و نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسان خه‌لات و بروانامه به‌سه‌ر به‌شداربوانی خولی فۆتۆگرافی دابه‌شكرا.
