به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی حكومی و حزبی و په‌رله‌مانتاران و به‌رێز نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر و ئازاد حه‌مه‌ده‌مین نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسانی كوردستان و كاروان ئاكره‌یی به‌رێوه‌به‌ری گشتی كه‌ناڵی ئاسمانی(KTV) و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له رۆژنامه‌نووسان و نووسه‌ران و فه‌رمانده‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و بنه‌ماڵه‌ی شه‌هید له رۆژی پێنجشه‌مه(22/9/2016) له هۆڵی پێشه‌وا له شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان، رێورسمی چله‌ی ماته‌مینی شه‌هید – مسته‌فا حاجی سه‌عید – میدیاكار و وێنه‌گری (KTV) ، كه له به‌ره‌كانی جه‌نگی دژی (داعش)دا شه‌هید بوو.. به‌رێوه‌چوو، له میانی رێوره‌سمه‌كه‌دا هه‌ریه‌ك له پارێزگاری هه‌ولێر و نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسان گوته‌یان پێشكه‌ش كرد و به‌رێوه‌به‌ری گشتی (KTV)یش به ناوی كه‌ناڵه‌كه و مه‌كته‌بی ناوه‌ندی راگه‌یاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان گوته‌ی هه‌بوو و هاوكارمان نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسان له گوته‌كه‌یدا سه‌ره‌رای پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی رایگه‌یاند له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شه‌هید ئه‌ندام نه‌بووه له سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان، بۆیه ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا بریاریدا وه‌ك ئه‌ندامی كارای فه‌خری ده‌ستنیشان بكرێت و مووچه‌ی خانه‌نشینی رۆژنامه‌نووسان بیگرێته‌وه. هه‌روه‌ها له رێوره‌سمه‌كه‌دا ژیانی رۆژنامه‌نووسی شه‌هید به (داتاشۆ) په‌خشكرا.
له‌كۆتایی رێوره‌سمه‌كه‌دا باوكی شه‌هید گوته‌یه‌كی سوپاسگوزاری پێشكه‌شكرد.
