له‌مه‌ڕ هه‌نگاوه‌كانی ئه‌م دواییه حكومه‌تی توركیا له‌دوای كوده‌تاكه‌ی 15ی ته‌مووز، كه‌ده‌ستی به‌داخستنی كه‌ناڵه‌كانی میدیا به‌رۆژنامه‌و رادیۆ‌و ته‌له‌ڤزیۆنه‌كان به‌یاسای باری ناكاو ، كردوه، وته‌بێژی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان سه‌ره‌ڕای ناڕازیبون‌و دڵگرانی له‌بڕیاری حكومه‌تی توركیا به‌داخستنی كه‌ناڵه‌كانی میدیا و له‌نێویانیشدا رۆژنامه‌و رادیۆ‌و ته‌له‌ڤزیۆنه كوردییه‌كان ده‌ربڕی و داواشی كرد كه ئه‌و كه‌ش و بواره‌ی ئازادی راده‌ربڕین ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری به‌هۆی پرۆسه‌ی ئاشته‌وایی هاتبوه دی، به‌رته‌سك نه‌كرێته‌وه، كه‌ئه‌مه ده‌قی لێدوانه‌كه‌ی وته‌بێژی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستانه:
سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسی ناڕازییه له‌داخستنی كه‌ناڵه‌كانی میدیای كوردی له‌توركیا
هه‌ندرێن ئه‌حمه‌د سكرتێری ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان و وته‌بێژی فه‌رمی سه‌ندیكا رایگه‌یاند، ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكای رۆژنامه‌ووسانی كوردستان ناڕازیبوون و دڵگرانی خۆی به‌هه‌نگاوه‌كانی حكومه‌تی توركیا به‌داخستنی كه‌ناڵه‌كانی میدیا و به‌تایبه‌تی كه‌ناڵه‌كانی رۆژنامه‌و رادیۆ و ته‌له‌ڤزیۆنه كوردیه‌كان ده‌ده‌بڕێت و داواده‌كات كه حكومه‌تی توركیا له‌ژێر هیچ بیانوێكدا، ده‌ست بۆ به‌رته‌سك كردنه‌وه‌ی ئازادی رۆژنامه‌نووسی و ئازادی راده‌ربڕین نه‌بات ، چونكه ئه‌م بواره و كه‌شو هه‌وای ئازادییه‌كان به‌هۆی پرۆسه‌ی ئاشته‌وایی هاتۆته‌دی‌و خزمه‌تی گه‌لانی توركیا به‌گشتی كردوه،بۆیه داوا ده‌كرێت هه‌رچی زووه ئه‌م پرۆسه‌یه ده‌ستپێبكاته‌وه‌و ده‌ست له داخستنی كه‌ناڵه‌كانی میدیا و گرتنی رۆژنامه‌نووسان هه‌ڵبگیرێتو ئازادی بۆ هه‌مووان ده‌سته‌به‌ر بكرێت.
5/10/2016
هه‌ولێر
