هاوكارمان ئازاد حه‌مه‌ده‌مین نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسانی كوردستان له دیداری(دارشتنی پلانی كاری هه‌رێمی بۆ پته‌وكردنی مافه كۆمه‌ڵایه‌تی و پیشه‌ییه‌كانی رۆژنامه‌نووسان له جیهانی عه‌ره‌بی و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست) به‌شدار بوو.
ئه‌م دیداره كه فیدراسیۆنی نێوده‌وله‌تی رۆژنامه‌نووسان(IFJ) و سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی ئوردنی رێكیان خستبوو، له رۆژانی(11/12 تشرینی یه‌كه‌می /2016)دا له عه‌مانی پایته‌ختی وڵاتی ئوردندا به‌رێوه‌چوو.
له دانیشتنی كردنه‌وه‌ی دیداره‌كه‌دا، چه‌ندین به‌شداربوو گوته‌یان هه‌بوو، له نێوایاندا(تاریق مومنی) نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسانی ئوردن و (جیم بوملحه) ئه‌مینداری دارایی فیدراسیۆنی نێوده‌وڵه‌تی رۆژنامه‌نووسان(IFJ).
هه‌روه‌ها (جیریمی دیر) جێگری ئه‌مینداری گشتی (IFJ) به‌رنامه‌ی كاری فیدراسیۆنی بۆ ساڵانی(2016 – 2019) پێشكه‌شكرد. هاوكارانیش(ئه‌لسادق ئه‌لزریقی) سه‌رۆكی یه‌كێتی رۆژنامه‌نووسانی سۆدانی و ئه‌حمه‌د سالم موختار سه‌رۆكی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی مۆریتانی و ناسر ئه‌بوبه‌كر نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسانی فه‌له‌ستینی و جاسم كه‌مال ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی كۆمه‌ڵه‌ی رۆژنامه‌نووسانی كوێتی و ئیبراهیم ئه‌لحه‌ساوی سكرتێری كۆمه‌ڵه‌ی رۆژنامه‌نووسانی ئیماراتی عه‌ره‌بی یه‌كگرتوو، تێبینیان له باره‌ی به‌رنامه‌ی كاری فیدراسیۆن خسته روو.
دواتر له گفتوگۆیه‌كی كراوه‌دا هه‌ریه‌ك له ئازاد حه‌مه‌ده‌مین نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسانی كوردستان و عه‌بدالكه‌بیر ئه‌خشیشن ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی سه‌ندیكای رۆژنامه‌گه‌ری نیشتمانی مه‌غریبی گوته‌یان پێشكه‌شكرد.
شایه‌نی گوتنه له دیداره‌كه‌دا راپۆرتێك ده‌رباره‌ی دوا پێشكه‌وتنه‌كانی ده‌ستپێشخه‌ری هه‌رێمی بۆ پێشتبه‌ستن به راگه‌یاندنی(ئازادی راگه‌یاندن له جیهاندا) و ئاماده‌كارییه‌كان بۆ به‌ستنی كۆنگره‌ی چۆنیه‌تی دیاریكردنی ئالیه‌ته هه‌رێمییه‌كانی تایبه‌ت به پشتیوانیكردنی ئازادی راگه‌یاندن خوێندرایه‌وه.
دیداره‌كه به راگه‌یاندنی راسپارده كۆتاییه‌كان دوای گفتوگۆ له‌سه‌ر كردنی به‌كۆتا هات.
دواتر چالاكی نیشتمانی ئوردنی بۆ واژۆ كردنی راگه‌یاندنی ئازادی راگه‌یاندن له جیهانی عه‌ره‌بیدا به به‌شداری رۆژنامه‌نووسانی ئوردنی و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن و ده‌سته نیشتمانییه‌كان پێشكه‌شكرا، ئه‌م راگه‌یاندنه چه‌ندین پرنسیپی له‌خۆ گرتبوو له نێوانیاندا :
(ئازادی بیر‌ورا ده‌ربرین، ئازادی زانیاری، سه‌لامه‌تی رۆژنامه‌نووسان، چاكسازی یاسای راگه‌یاندن.
