به پاڵپشتی فیدراسیۆنی نێوده‌وڵه‌تی رۆژنامه‌نووسان(IFJ)، نووسینگه‌ی سۆرانی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان له رۆژانی(8–9 /10/2016) خولێكی راهێنانی ده‌رباره‌ی(رۆژنامه‌گه‌ریی بواری مافی مرۆڤ) به به‌شداری (18) رۆژنامه‌نووس له قه‌زای سۆران رێكخست. خوله‌كه‌ش له‌لایه‌ن كاروان نه‌جیب محه‌مه‌د به‌رێوه‌بردرا، له رۆژی كردنه‌وه‌ی خوله‌كه‌شدا ئازاد حه‌مه‌ده‌مین نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسانی كوردستان و ئیسماعیل ئیبراهیم به‌رپرسی نووسینگه‌ی سۆران ئاماده‌بوون و نوێنه‌ری ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ مامۆستای زانكۆ كرمانج عوسمان تیایا به‌شداربوون. شایه‌نی باسه ئه‌م خوله خولێكی جۆری بوو، له‌و خولانه بوو كه شاره‌زایی و كارامه‌یی رۆژنامه‌نووسان له بواری رۆژنامه‌گه‌ریی مافی مرۆڤ زێده‌تر ده‌كات.
