به بۆنه‌ی رۆژی رۆژنامه‌گه‌ریی سریانی، كاتژمێر(10) به‌یانی رۆژی 1/11/2016، رێوره‌سمێكی تایبه‌ت له هۆڵی هوتێلی (كلاسی) له شارۆچكه‌ی عه‌نكاوای سه‌ربه پارێزگای هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان سازكرا.
له میانی رێوره‌سمه‌كه‌دا به‌رێزان خالید دۆسكی وه‌زیری رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و مامۆستا ئه‌كه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی ئه‌دیبان و نووسه‌رانی سریان گوته‌یان پێشكه‌شكرد، ئینجا برگه‌یه‌كی گورانی له‌لایه هونه‌رمه‌ند عسام شابا فلفل به‌رێوه‌چوو. له‌برگه‌ی دووه‌مدا مامۆستایان منزر كلا سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری شراغاو ئیزریا ئاده‌م له گۆڤاری (نجم بین نهرین) و بوترس نه‌باتی له گۆڤاری پانیپال و مامۆستا كوسه‌ر نه‌جیب سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری (ردیا كلدایا) ، گوته‌یان پێشكه‌شكرد. له‌برگه‌ی سێیه‌مدا دوو توێژینه‌وه ، یه‌كه‌میان سه‌باره‌ت جه‌میل روفائیل له‌لایه‌ن باسم روفائیل ، دووه‌میان ده‌رباره‌ی (راگه‌یاندنی سریانی هاوجه‌رخ) له‌لایه‌ن سامر ئیلیاس پێشكه‌شكران، شایه‌نی باسه چه‌ندین بروسكه‌ی پیرۆزبایی گه‌یشته رێوره‌سمه‌كه و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له رۆژنامه‌نووسان و رۆشنبیران و نووسه‌ران ئاماده‌ی رێوره‌سمه‌كه‌بوون. شایه‌نی باسه ئازاد حه‌مه‌ده‌مین نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسانی كوردستان به‌ناوی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكاوه له گوته‌یه‌كیدا پیرۆزبایی گه‌رمی له له‌رۆژنامه‌نووسانی كلدۆئاشور و سریان كرد و هیوای خواست رۆژنامه‌گه‌ریی سریانی هه‌رده‌م به‌ره‌و پێشه‌وه بروات له‌ژێرسایه‌ی ئه‌و ئه‌زمونه دیموكراتیه‌ی له هه‌رێمی كوردستاندا به‌رێوه ده‌چێت.
