پێشنیوه‌رۆی رۆژی 9/11/2016، شاندێكی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان كه پێكهاتبوو له ئازاد حه‌مه‌ده‌مین نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسان و جه‌مال حوسێن و خۆشناف جه‌میل و ئه‌كه‌د موراد ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن و یوسف مه‌ولود قه‌ساب به‌رێوه‌به‌ری كارگێری، سه‌ردانی خاتوو نه‌ورۆز مه‌ولود وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شت و گوزار كرد. له دانیشتینێكدا شاندی سه‌ندیكا داوای له به‌رێز وه‌زیركرد، كه یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون یاخود زه‌وی بۆ رۆژنامه‌نووسانی كوردستان دابین بكات، به‌و پێیه‌ی رۆژنامه‌نووسانی كوردستان توێژێكی كاریگه‌رو دڵسۆزی كۆمه‌ڵگای كورده‌وارین و باری بژێویان ناله‌باره. له‌به‌مبه‌ردا وه‌زیری شاره‌وانی به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی دا كه‌وا له رێگه‌ی ئه‌نجوومه‌نی باڵای وه‌به‌رهێنانه‌وه ئه‌م كاره ئه‌نجامدا و هاوكاری پێویست له‌م بواره‌دا پێشكه‌ش رۆژنامه‌نووسان بكات.
