ئه‌مرۆ 16/11/2016 تیمی هه‌ریه‌ك له كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنی(رێگا ، NRT ، رۆژ نیوز) به مه‌به‌ستی روماڵكردنی گردبوونه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك له خوێندكارانی زانكۆی سه‌لاحه‌ددین له هه‌ولێر كه داوای پێدانی به‌شه ناوخۆیه‌كانیان ده‌كرد، له لایه‌ن هێزێكی زێره‌ڤانی وێرای ئه‌وه‌ی رێگه نادرێت كاره رۆژنامه‌وانییه‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن، هێرشیش ده‌كرێته سه‌ر تیمی رۆژنامه‌وانی كه‌ناڵی رێگای ئاسمانی و لێیان ده‌درێت و سوكایه‌تیان پێده‌كرێت و كامیرهكهیان ده‌شكێنرێت .
ئێمه له لیژنه‌ی داكۆكی له ئازادی رۆژنامه‌نووسی و مافی رۆژنامه‌نووسان له سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان وێرای ئه‌وه‌ی به‌توندی ئیدانه‌ی ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وته نابه‌رپرسانه‌ی ئه‌و هێزهدهكهین و به پێشێلكاری بۆسه‌ر یاسای رۆژنامه‌گه‌ریی و ئازادی راده‌ربرین و رۆژنامه‌نووسی داده‌نێن و پێمان وایه هه‌وڵێكه بۆ به‌رته‌سكردنه‌وه‌ی ئازادی رۆژنامه‌نووسی له كوردستان، له هه‌مان كاتدا داوا له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كه‌ین هه‌رچی زووه له چوارچێوه‌ی رێزگرتن له یاسا لێكۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچوون بۆ ئه‌م كه‌یسه بكه‌ن.
لیژنه‌ی داكۆكی له ئازادی رۆژنامه‌نووسی
و مافی رۆژنامه‌نووسان له كوردستان
16/11/2016
