سه‌نته‌ری (ژیا‌و) بۆ كاروباری چاڵاكی مه‌ده‌نی له هۆڵی مێگامۆڵ له شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان له رۆژی 16/11/2016، رێورهسمێكی بۆ دابه‌شكردنی خه‌ڵات به‌سه‌ر ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه‌ی رووماڵی شه‌ره‌كانی دژی داعش ده‌كه‌ن... رێكخست. له میانی رێوره‌سمه‌كه‌دا به‌رێز نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێرو ئازاد حه‌مه‌ده‌مین نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسانی كوردستان و به‌رێوه‌به‌ری سه‌نته‌ره‌كه گوته‌یان پێشكه‌شكرد. نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسان له گوته‌كه‌یدا ده‌ستخۆشی له ئازایه‌تی و بوێری ئه‌م رۆژنامه‌نووسانه كرد‌و هیوای خواست گیانیان پارێزراوبێت، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كرده‌وه كه‌وا رۆژنامه‌نووسانی به‌ره‌كانی شهر پێویسته پابه‌ندی رێنماییه‌كانی سه‌لامه‌تی پیشه‌یی بن و ئاماده‌گی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستانیشی بۆ هاوكاری له‌م بواره‌دا ده‌ربری له كۆتایی رێوره‌سمه‌كه‌دا خه‌ڵات به‌سه‌ر رۆژنامه‌نووسه‌كان دابه‌شكرا، نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسانیش له دابه‌شكردنی خه‌ڵاته‌كان به‌شداربوو.
