به‌داخه‌وه شه‌وی سێشه‌ممه 22/11/2016 له شاری هه‌ولێر له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی خۆیدا د. هۆشیار ئیسماعیل تیرۆر ده‌كرێت . هه‌واڵی تیرۆركردنی مامۆستای ئاینی د. هۆشیار ئیسماعیل له نێو میدیاكاران و رۆژنامه‌نووسانی هه‌رێمی كوردستان به توندی پرۆتستۆ كراوه. به تایبه‌تی مامۆستا هۆشیار بۆ ماوه‌ی 10 ساڵ به‌رنامه‌ی رۆشنایی له كه‌ناڵی ئاسمانی سپێده پێشكه‌شكردووه. ئێمه له لیژنه‌ی داكۆكی له مافی رۆژنامه‌نووسان و ئازادی رۆژنامه‌نووسی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان به‌توندی ئه‌م تیرۆركردنه مه‌حكوم ده‌كه‌ین و داوا له لایه‌نه به‌رپرسه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین تاوانباران بدۆزێته‌وه‌و ته‌سلیم به دادگایان بكات.
لیژنه‌ی داكۆكی له ئازادی رۆژنامه‌نووسی و
مافی رۆژنامه‌نووسان له كوردستان
هه‌ولێر – 23/11/2016
