ناوه‌ندی په‌یامنێرانی دهۆك به هاوكاری لقی نه‌ینه‌وای سه‌ندیكا رۆژی 5ی كانوونی یه‌كه‌م/ 2016 له قه‌زای ئاكرێ رێوره‌سمێكی بۆ رێزلێنان له ژماره‌یه‌ك له رۆژنامه‌نووسانی دیار له بواری گواستنه‌وه‌ی هه‌واڵ به‌شێوه‌یه‌كی پیشه‌یی رێكخست. هاوكارمان ئازاد حه‌مه‌ده‌مین نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسانی كوردستان و مامۆستا مازن محه‌مه‌د سه‌عید قایمقامی قه‌زای ئاكرێ و عه‌مید هه‌ڵگورد به‌رێوه‌به‌ری رۆشنبیری و راگه‌یاندن له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئاماده‌ی رێوره‌سمه‌كه بوون. به‌رێز قایمقام له گوته‌یه‌كیدا، ئاماژه‌ی به رۆڵی په‌یامنێران و وێنه‌گران به تایبه‌تی له ئاكرێ و به‌رده‌ره‌ش له رووماڵكردنی پرۆسه‌ی ئازادكردنی نه‌ینه‌وا كرد. نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسانیش له گوته‌كه‌یدا جه‌ختی له‌سه‌رئه‌وه كرده‌وه كه‌وا سه‌ندیكا ساڵانێكه كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هزری و جه‌سته‌یی رۆژنامه‌نووسان به كردنه‌وه‌ی خوله‌كانی سه‌لامه‌تی پیشه‌یی ده‌كات و داواشی كرد كه‌وا رۆژنامه‌نووسان پابه‌ندبن به پرنسیه‌كانی میساقی(IFJ) له‌م بواره‌دا. هه‌روه‌ها به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی پێشمه‌گه سوپاسی راگه‌یاندكارانی كرد‌و داوای كاركردنی پیشه‌ییانه‌كرد. له كۆتاییدا رۆژنامه‌نووسه دیاره‌كانی بواری رووماڵكردنی به‌ره‌كانی جه‌نگ خه‌ڵاتی رێزلێنانیان وه‌رگرت، له نێوایاندا به‌رێوه‌به‌ری ئاژانسی(المسا‌ء نیوز) و محه‌مه‌د ئاكره‌یی به‌رێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی سه‌لامه‌تی پیشه‌یی(IFJ)، نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسانیش له دابه‌شكردنی خه‌ڵاته‌كان به‌شدار بوو.
