به‌مه‌به‌ستی هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌ی ناوخۆییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ده‌رباز بوونی له‌و قه‌یرانانه‌ی رووبه‌رووی بۆته‌وه، بزاڤی ئاشتی ناوخۆیی(بان) له‌گه‌ڵ رێكخراوه ناحكومییه‌كان و پێكهاته ئاینییه‌كانی كوردستان، له رۆژی سێشه‌ممه(6/2/2016) كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوانی له هۆتێلی(كاپیتۆل) له شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان رێكخست. سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان به شاندێك كه پێكهاتبوو له ئازاد حه‌مه‌ده‌مین نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسان و ئه‌كه‌د موراد ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا به‌شداری له‌م كۆبوونه‌وه‌یه كرد. له‌سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه به‌رێز حاكم رزگار گوته‌ی به خێرهاتنی پێشكه‌شكردو ئاماژه‌ی به گرنگی ئاشتی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی دا‌و هیوای خواست ئاماده‌بووان له پێناو به‌دیهێنانی ئاشتی و ته‌بای سه‌ركه‌وتووبن. دكتۆر مو‌سا كه‌ڤالیش سه‌رۆكی بزاڤه‌كه له گوته‌یه‌كدا خوازیاری ئه‌وه‌بوو ئاماده‌بووان پێشنییاری گونجاو بۆ قه‌یرانه‌كانی هه‌رێم بخه‌نه‌روو. له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه به‌رێز نعمه‌ت عه‌بدوڵڵا سه‌رۆكی یه‌كێتی په‌رله‌مانتارانی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه ئاماده‌بوونی ئه‌م ژماره‌ی زۆره‌ی رێكخراوه‌كان هێمای بایه‌خدانه به ئاشتی و په‌رۆشییه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌رێمی كوردستان. ئینجا ده‌رگای گفتوگۆ كرایه‌وه‌و نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسانیش له نێوان قسه‌كانیدا جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌و پرسیاره كرده‌وه، كه‌وا ده‌بێت چی بكه‌ین و هه‌نگاوه‌كانمان چ بن بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری ئه‌و قه‌یرانانه بكه‌ین..؟ هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه كێشه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كێشه‌ی سیاسیین و نه‌بوونی متمانه دروستیكردوون، بۆیه پێویسته به‌م ئاراسته‌یه هانگاو بنێین. له نێوان كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكی یه‌كێتی ماف په‌روه‌ران و قه‌شه ئیشا و د. محه‌مه‌د شه‌ریف سه‌رۆكی كۆربه‌ندی ئیسلامی و سه‌رۆكی رێكخراوی ئاشتی جیهانی و سه‌رۆكی یه‌كێتی نووسه‌ران مه‌ڵبه‌ندی گشتی و جێگره‌كه‌ی و سه‌رۆكی یه‌كێتی مامۆستایان و جێگره‌كه‌ی و جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئاینی و نه‌قیبی پارێزه‌رانی كوردستان نوێنه‌ری یه‌كێتی دادوه‌ران و هه‌روه‌ها نوێنه‌رانی پێكهاته ئاینییه‌كان هه‌ریه‌كه له‌لایه‌ن خۆیه‌وه بیرورای خۆی به‌رامبه‌ر بابه‌تی كۆبوونه‌وه‌كه ده‌ربری و جه‌ختیان له‌سه‌ر پێویستی چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كانی هه‌رێم كرده‌وه. له كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا راگه‌یاندنێكی هاوبه‌ش خوێندرایه‌وه كه گه‌ڵاڵه‌ی بۆچوونه‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی له خۆ گرتبوو جه‌ختی له‌وه‌ش كردبوۆوه كه دۆخه‌كه به‌تایبه‌تی دوای نه‌مانی رێكخراوی تیرۆرستی(داعش) مه‌ترسیداره بۆیه پێویسته لایه‌نه سیاسییه‌كان به‌ره‌و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان برۆن و به‌یه‌كریزی و یه‌كهه‌ڵوێستی رووبه‌رووی ناحه‌زانی كوردستان ببنه‌وه و یه‌كێك له خاڵه‌كانی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ش بریاری پێكهێنانی لیژنه‌یه‌ك بوو، به‌مه‌به‌ستی په‌یوه‌ندیكردنی به لایه‌نه سیاسیه‌كان و فشارخستنه سه‌ریان بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌كان به‌زوویی چاره‌سه‌ر بكرێن و كوردستان له مه‌ترسییه‌كان دوور بخرێته‌وه‌و به پێچه‌وانه‌ش لایه‌نی كه‌مته‌رخه‌م ده‌ستنیشان بكرێت و بۆ ڕای گشتی ئاشكرا بكرێت، دوای خوێندنه‌وه‌ی راگه‌یه‌نراوه‌كه لیژنه‌كه له(15) نوێنه‌ری رێكخراوه ئاماده‌بووه‌كان پێكهات و له‌لایه‌ن كۆبوونه‌وه راسپێردران بۆئه‌وه‌ی به‌زووترین كات ده‌ست به‌جێبه‌جێ كردنی ئه‌ركه‌كانیان بكه‌ن و سه‌ردانی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بكه‌ن ، به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان هانبدرێن و به‌رژه‌وه‌ندی كوردستان له‌پێش هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی دیكه دابنرێت.
