سه‌باره‌ت به تیرۆركردنی به‌ڕێوه‌به‌ری رادیۆی باباگوڕگوڕ به‌ناوی رۆژنامه‌نووسان و راگه‌یاندنكارانی سه‌ر به لقه‌كه‌مان (لقی كه‌ركوكی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان)ه‌وه، به توندی ئه‌و كاره تیرۆریستییه‌ی ده‌رهه‌ق به رۆژنامه‌نووس (محه‌مه‌د ثابت شحاذه)، به‌ڕێوه‌به‌ری رادیۆی (باباگوڕگوڕ)ی سه‌ربه تۆڕی راگه‌یاندنی عێراقی شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین، كه ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 6 – 12 – 2016) له گه‌ڕه‌كی عروبه‌ی شاری كه‌ركوك له‌لایه‌ن دوو چه‌كداری نه‌ناسراوه‌وه كه سه‌رنشینی ئۆتۆمبێلێكی كۆرولای سپی بوون، دراوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گولله‌و شه‌هید كراوه. جێگه‌ی داخ و نیگه‌رانییه تیرۆركردنی رۆژنامه‌نووسان و راگه‌یاندنكاران وابه‌ئاسانی به‌ڕێوه‌بچێت و هه‌وڵ و كۆششه‌كانیش بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و كاره تیرۆریستییانه، ته‌نها له چوارچێوه‌ی پێكهێنانی لێژنه‌ی به‌دواداچوون بۆ دۆزینه‌وه‌ی تاوانباران و دادگاییكردنیان و گه‌یاندنیان به سزا ماوه‌ته‌وه‌و تا ئێستاش بكوژ‌و ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و كاره تیرۆریستییانه‌ی دژ به رۆژنامه‌نووسان ئه‌نجام دراون، به نادیاری ماونه‌ته‌وه. ئه‌مه‌ش ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی ئه‌و شارانه ده‌خاته به‌رده‌م به‌رپرسیارێتی و گومانه‌وه، بۆیه داوا له ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی كه‌ركوك ده‌كه‌ین هه‌رچی زووه بكوژانی محه‌مه‌د ثابت شحاذه ) بدۆزنه‌وه و دادگاییه‌كی عادیلانه بكرێن. نه‌فره‌ت له بكوژانی رۆژنامه‌نووسان
لقی كه‌ركوكی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان
6 – 12 – 2016
