لقی نه‌ینه‌وای سه‌ندیكا و ناوه‌ندی په‌یامنێران له‌ دهۆك رێوره‌سمێك بۆ خه‌ڵاتكردنی رۆژنامه‌نووسانی به‌ره‌كانی جه‌نگ رێكده‌خات

 

 

لقی نه‌ینه‌وای سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان و ناوه‌ندی په‌یامنێران له‌ دهۆك له‌ رۆژی 9/1/2017 له‌ قه‌زای ئامێدی رێوره‌سمێكیان بۆ خه‌ڵاتكردنی چه‌ندین رۆژنامه‌نووس كه‌ به‌شداریان له‌ رووماڵكردن و گواستنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كانی به‌ره‌كانی جه‌نگیان دژی داعش كردووه‌، رێكخست. هاوكارمان ئازاد حه‌مه‌ده‌مین نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسانی كوردستان به‌شداری رێوره‌سمه‌كه‌ی كرد و گوتارێكی پێشكه‌شكردو رۆڵی ئه‌م رۆژنامه‌نووسانه‌ی به‌رز نرخاندو پیرۆزبایی گه‌رمی لێكردن. دواتر نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسان سه‌ردانی به‌رێز قایمقامی قه‌زای ئامێدی كرد، به‌ مه‌به‌ستی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی له‌ نێوان رۆژنامه‌نووسان و لایه‌نه‌كارگێرییه‌كاندا.