فیدراسیۆنی نێوده‌وڵه‌تی رۆژنامه‌نووسان(IFJ) ده‌نگی خۆی ده‌خاته پاڵ ده‌نگی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان سه‌باره‌ت هێرشكردنه‌سه‌ر رۆژنامه‌نووس كاروان حاجی كه له رۆژنامه‌ی (ئه‌ڤرۆ) و ده‌نگی لالش كارده‌كات، ئه‌م هێرشه‌كردنه له رۆژی (15/1/2017) له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكه‌وه له شاری دهۆك ئه‌نجامدراوه له ئه‌نجامی ئه‌م هێرشكردنه‌شدا، سه‌ری رۆژنامه‌نووسه‌كه بریندار ده‌بێ و چه‌ند په‌نجه‌یه‌كیشی ده‌شكێت، ئه‌م هێرشه‌ش دوای ئه‌وه‌دێت، كه ئه‌و رۆژنامه‌نووسه له (فه‌یس بووك) ره‌خنه‌ی له ره‌فتاری به‌رپرسانی (باعدرێ) گرتووه. سه‌رۆكی فیدراسیۆن له‌م باره‌یه‌وه ده‌ڵێت: ئێمه سه‌ركۆنه‌ی ئه‌م هێرشه ده‌كه‌ین و داوا له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین كه خۆی له‌م كاره دووربخاته‌وه‌و ئه‌ویش به‌سزادانی یاسایی هێرشكه‌ره‌كان. شایه‌نی باسه سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستانی له‌سه‌ره‌تای ساڵه‌وه راپۆرتی ساڵانه‌ی بڵاوكرده‌وه، تیایا(15) حاڵه‌تی هاوشێوه‌و له‌گه‌ڵ (2حاڵه‌تی كوشتن و شه‌هیدبوونی رۆژنامه‌نووسێك له به‌ره‌كانی جه‌نگ و سوتاندنی ده‌زگای راگه‌یاندن و (2) حاڵه‌تی گرتن و(23) حاڵه‌تی رێگرتن و(4) حاڵه‌تی هه‌ره‌شه تۆماركراوه.
