به سپۆنسه‌ری فیدراسیۆنی نێوده‌وڵه‌تی رۆژنامه‌نووسان(IFJ)، نووسینگه‌ی سه‌لامه‌تی پیشه‌یی له سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان، له هۆتێلی(چوارچرا) له شاری هه‌ولێر، رۆژی 19/2/2017، (Workshop)ێكی بۆ مامۆستایانی به‌شه‌كانی راگه‌یاندن له زانكۆ‌و په‌یمانگه‌كانی شاری هه‌ولێر رێكخست. به‌رێزان ئازاد حه‌مه‌ده‌مین نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسانی كوردستان و د. سالار عوسمان بریكاری وه‌زیری رۆشنبیری له حكومه‌تی هه‌رێم، به‌شداریان له‌م(Workshop)ه كرد. هاوكارمان نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسان له گوته‌یه‌كدا جه‌ختی له‌سه‌ر دانانی پرۆگرامی سه‌لامه‌تی پیشه‌یی له به‌رنامه‌كانی خوێندنی زانكۆ‌و په‌یمانگه‌كان كرده‌وه، هه‌روه‌ها بریكاری وه‌زیری رۆشنبیری له گوته‌یه‌كدا گوتی: (مرۆڤ له هه‌واڵ و زانیاری به‌نرختره). ئینجا مامۆستایانی به‌رێز داوایانكرد كه‌وا پرۆگرامی سه‌لامه‌تی پیشه‌یی له به‌شه‌كانی راگه‌یاندن بخوێندرێت و به‌یاخی پێبدرێت، وه‌ك وانه‌یه‌كی سه‌ره‌كی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت. له كۆتای(Workshop)كه‌دا چه‌ندین راسپارده وه‌رگیران بۆ ئه‌وه‌ی بۆ(IFJ) به‌رزبكرێنه‌وه، له نێوانیاندا كردنه‌وه‌ی خولی سه‌لامه‌تی به به‌رده‌وامیی و ئاماده‌كردنی نامیلكه‌یه‌كی تایبه‌ت و وێنه‌دار بۆ ئه‌م مه‌به‌سته.
