دوێنێ 15/3/2017، حەمید بەدرخان، بەناوی لێژنەی داكۆكی لە ئازادی رۆژنامەنووسی و مافی رۆژنامەنووسان، لە سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان، راگەیەندراوێكی بڵاوكردووەتەوە، من لێرەوە، وەك نەقیبی رۆژنامەنووسانی كوردستان رایدەگەیەنم، وەك پێشووتریش لە 21/7/2016، لە ماڵپەڕی فەرمی سەندیكا بڵاومانكردووەتەوە، هەر بەیاننامەیە و لێدوانێك لەلایەن حەمید بەدرخانەوە، بەناوی لێژنەی داكۆكی سەندیكا، بڵاودەكرێتەوە، هیچ پەیوەندییەكی بە سەندیكاوە نییە.
ئەو راگەیەندراوەش گوزارشت لە بیروڕای كەسی و حزبی خۆی دەكات، هاوكات هەر راگەیەندراوێك بەبێ زانیاری و ئاگاداری نەقیب و ئەنجوومەنی سەندیكا و ئەندامانی لێژنەی داكۆكی، دەرچوونە لە رێنمایی و رێساكانی سەندیكای رۆژنامەنووسان و بنەماكانی كاری سەندیكایی.
ئازاد حهمهدهمین
نهقیبی رۆژنامهنووسانی كوردستان
16/3/2017

