دوێنێ (پێنجشەمە)لەیاری نێوان یانەی نەورۆزو شێروانە لەلایەن هێزی چالاكییە مەدەنیەكانی شاری سلێمانی هێرشكراوه‌ته سەر چەند ڕۆژنامەنوسێک و به‌و هۆیه‌شه‌وه نەشمیل محەمەد پەیامنێری وه‌رزشی کوردستان تی ڤی، کەوتە بەر لێدانی هێزی چالاکییەمەدەنییەکان و سەری بەر ستونێکی ئاسن کەوت و بێهۆش بووه ، جاری یه‌كه‌م نییه له‌شاری سلێمانی رووداوی وا رووده‌دا ،دا‌وا له ده‌سه‌ڵاتدارانی شاری سلێمانی ده‌كه‌ین به‌ته‌نگ گیان و گره‌نتی ژیانی رژنامه‌نووسییه‌وه بن ئه‌م رێگرتن و هه‌ڵكوتانه سه‌ر خانمه رۆژنامه‌نووسی وه‌رزشی و هاوكاره‌كانی له شاری سلێمانی جگه له‌وه‌ی رێزنه‌گرتنه له ئازادی رۆژنامه‌نووسی و ئازادی بیرورا‌و له هه‌مان كاتدا پێشێلكردنی یاسای ژماره 35ی ساڵی 2007 رۆژنامه‌گه‌رییه له كوردستان دا‌وا له ده‌زگا به‌رپرسه‌كان ده‌كه‌ین له سلێمانی كه لێكۆڵینه‌وه له‌و روداوه بكرێ و تاوانبارن بدرێنه ده‌ستی دادگا.
لیژنه‌ی رۆژنامه‌نووسانی وه‌رزشی
له سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان
17/3/2017
