رۆژنامه نووس و میدیاكارانی خۆشه‌ویست
به‌بۆنه‌ی 22 ی نیسان جه‌ژنی رۆژنامه‌گه‌ری كوردستانی له ساڵیادی 119هه‌مینی چاپ و بڵاو كردنه‌وه‌ی یه‌كه‌مین رۆژنامه به ناوی كوردستان و له‌لایه‌ن میقداد مه‌دحه‌ت به‌درخان و 19 هه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسانی كوردستان وه‌ك یه‌كه‌مین سه‌ندیكای داكۆكیكار له ماف و ئازادیه‌كانی كاری رۆژنامه‌نوسی له كوردستان پیرۆزباییتان لێ ده‌كه‌ین , هیوادارین ساڵ له دوای ساڵ ئه‌م یاده به‌رزتر بنرخێنرێت و ساڵ له دوای ساڵیش بار‌و گوزه‌رانی ژیان و كاركردنی رۆژنامه‌نوس و میدیاكاران و بواری كاركردنیان باشتر و شایسته تر بكرێت و ئازادی و ئاسانكاری زیاتریان بۆ فه‌راهه‌م بكرێت تا باشتر و پرۆفیشنالانه‌تركاری خۆیان بكه‌ن و خزمه‌ت پێشكه‌ش بكه‌ن ..
هیچ كۆمه‌ڵگایه‌كی كراوه‌و شارستانی و هیچ سیسته‌مێكی حوكمرانی دیموكراسیانه بوونی نابێت به‌بێ زه‌مینه‌ی یاسایی و سیاسی له‌بار بۆ كاری رۆژنامه‌نوسی و میدیایی دوور له سانسۆر , هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌ك مه‌ده‌نی و هه‌رسیسته‌مێكی دیموكراسیانه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ری بخات كه مه‌ده‌نی و دیموكراسیه ده‌بێت پێش هه‌موو جومگه‌كانی دیكه فه‌راهه‌می ئازادی ته‌واوه‌تی كاری رۆژنامه‌نوسی و میدیایی بكات و به یاسایش ئه‌وه بچه‌سپێنێت و پارێزگاری لێ بكات ..
له‌كوردستاندا وێرای كه‌م و كورڕی و گرفتی زۆر به‌لام تا راده‌یه‌كی باش ئازادی رۆژنامه‌وانی به یاسا‌و به شێوه‌ی كرداریش فه‌راهه‌م كراوه ئه‌گه‌رچی هێشتا جێ ی ره‌زامه‌ندی ئێمه وه‌ك سه‌ندیكا و رۆژنامه‌نوس و میدیاكارانیش نییه به‌لام هه‌نگای باش نراوه‌و به‌رده‌وامیش هه‌نگاو ده‌نرێت تا به‌ره‌و باشتر ببرێت .
رۆژنامه‌نوسان و میدیاكارانی خۆشه‌ویست
هه‌موان له كاریگه‌ری رۆڵی رۆژنامه و میدیاكان و رۆژنامه‌نوسان و میدیاكاران تێده‌گه‌ین و ده‌زانین چ رۆڵێكی گرنگ ده‌بینن له ده‌رخستنی راستییه‌كانی له‌سه‌ر هه‌مو ئاسته‌كانی ناو كۆمه‌ڵگه و دۆزینه‌وه‌و به‌رچاو خستنی كاره خراپه‌كان و كه‌م و كوڕیه‌كان و پێشێل كاری و له یاسا ده‌رچونه‌كان و گه‌نده‌ڵی و نادادی و زۆر بابه‌تی دیكه ئه‌مه‌ش بێگومان كارێكی هه‌روا ئاسان نیه و جگه له ماندو بونی زۆر هه‌ندێك جار رۆژنامه‌نوسان ژیان و به‌رژوه‌ندی خۆیشیان له‌و پێناوه‌دا خستۆته به‌رمه‌ترسیه‌وه , بۆیه ده‌بێت هه‌موان رێزی ئه‌م پیشه‌یه بگرن و پێش هه‌موانیش خودی رۆژنامه‌نوسان و میدیاكاران خۆیان رێز له گرنگی و هه‌ستیاری پیشه‌كه‌یان بگرن و ئه‌مانه‌تی كاره‌كه‌یان بپارێزن و به‌جۆرێك ئاراسته‌ی نه‌كه‌ن كه له‌جیاتی سود زیان به كۆمه‌لگا بگه‌یه‌نێت .
رۆژنامه‌نوسان و میدیاكارانی خۆشه‌ویست
سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسانی كوردستان له دروستبونییه‌وه تا ئێستا خه‌می سه‌ره‌كی خزمه‌تكردن و داكۆكی كردن بوه له رۆژنامه‌نوسان به‌بێ ره‌چاو كردنی ئایدیا‌و بیر‌و بۆچونی سیاسی و حیزبی و ئینتیمای نه‌ته‌وه‌یی و ئاینی و مه‌زهه‌بی ,به‌رده‌وامیش داكوكی له ماف و ئازادیه‌كانی رۆژنامه‌نوسان و باشتر كردنی باری ژیان و گوزه‌ران و بواری كاردرنیانی كردوه‌و ده‌یكات , له پێناوی خزمه‌تكردن به ئێوه هه‌رچی پێ بكرێت دریغی ناكات بۆیه ئێوه‌ش ده‌بێت ده‌ستی هاوكاری و پاڵپشتی بۆ درێژ بكه‌ن و به سه‌ندیكای خۆتانی بزانن و له‌ده‌وری كۆببنه‌وه تا به‌هه‌مومان بتوانین هه‌میشه فشار دروست بكه‌ین له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێ كردن له پێناوی زیاتر چه‌سپاندنی ماف و داواكاریه ره‌واكانمان ..
ئه‌ركی هه‌موانه داكۆكی له ماف و ئازادیه گشتی و كه‌سیه‌كان بكه‌ین وبه‌گژ گه‌نده‌ڵی و نادادی و كه‌م و كۆڕی ناشیرینیه سیاسی و ئابوری و فه‌رهه‌نگی و ئاینی و كۆمه‌لایه‌تی و ئیداریه‌كاندا بچینه‌وه‌و له‌م به‌گژدا چونه‌ش هه‌میشه راستگۆیی و بێ لایه‌نی خۆمان له‌بیر نه‌كه‌ین به‌تایبه‌ت له روماڵكردنیاندا ..
بێ لایه‌نی له گه‌یاندن و روماڵكردنی هه‌واڵ و زانیاری یه‌كێكه له بنه‌ما سه‌ره‌كیه‌كانی مۆرَالی كاری روژنامه‌نوسی و میدیایی و ده‌بێت پابه‌ند بین پێوه‌ی تا متمانه‌ی خه‌لك نه‌دۆڕێنین ..
رۆژنامه‌نوسان و میدیاكارانی خۆشه‌ویست
- سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسان وه‌ك چون له رابردودا له‌هه‌وڵی به‌رده‌وامدابوه بۆ دابین كردنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێ بون و زه‌وی نیشته‌جێ بون بۆ رۆژنامه‌نوسان و له‌رابردوشدا توانی له رێ ی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆر بۆ رۆژنامه‌نوسان دابین بكات ئێستاش له‌هه‌وڵه‌كانی به‌رده‌وامه كه له رێ ی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و سه‌روكایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه زه‌وی بۆ ئه‌و رۆژنامه نووسانه دابین بكات كه سودمه‌ند نه‌بون تاهه‌رچۆن بێت خزمه‌تێك به رۆژنامه‌نوسان بكات .
- سه‌نیكای رۆژنامه‌نوسان به‌رده‌وام داكۆكی له‌و رۆژنامه‌نوسانه كردوه كه پێشێل كاریان به‌رانبه‌ر كراوه‌و له‌و پێناوه‌شدا جگه له‌تۆماركردن و بڵاو كردنه‌وه‌ی پێشێل كاریه‌كان به‌شێوه‌ی ڕاپورت هه‌رشه‌ش مانگ جارێك به دواداچونیشی بۆ پێشێلكاریه‌كان كردوه تا پێشیل كاران به سزا بگه‌یه‌نێت .
- له‌چوارچێوه‌ی رێكخستنی كاری رۆژنامه‌نووسی و یاسا به‌ركاره‌كاندا له‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا ، ئه‌نجومه‌نی شورای كوردستان ، راسپارده‌و گونجاندنی یاسای بۆ چۆنییه‌تی تۆماركردنی ناونیشانه‌كانی ماڵه‌په‌رو رۆژنامه ئه‌لیكترۆنییه‌كانی كوردستان هاوشێوه‌ی رۆژنامه‌كانی كاغه‌ز. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته سه‌ندیكا وێرای پیرۆزبایی له‌رێكخستنی ئه‌م بواره نوێه‌ی میدیا ، داوا له‌هه‌موو خاوه‌ن ئیمتیاز‌و سه‌رنووسه‌رانی رۆژنامه‌و ماڵپه‌ڕه ئه‌لیكترۆنییه رۆژنامه‌نووسیه‌كان ده‌كات، رێكاری پێویست بگرنه به‌ر بۆ تۆماركردنی ده‌زگا ئه‌لكترۆنییه‌كان له‌تۆماری گشتی سه‌ندیكادا.
- سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسان به‌نیازه به‌هاوكاری ( ئای ,ئێف , جه‌ی ) له شاری هه‌ولێر كونگره‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی ببه‌ستێت ده‌رباره‌ی سه‌لامه‌تی پیشه‌یی بۆ رۆژنامه‌نوسان‌و بۆئه‌وه‌ش هه‌ڵبژرادنی هه‌ولێر بۆسازكردنی ئه‌م كۆنگره‌یه ، جێگای گرنگی پێدانی رۆژنامه‌نووسانی جیهانییه به روژنامه‌نووسانی كوردستان.
- سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسان وه‌ك هه‌میشه داوا له دام و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كات كه رێز له گیان و كاری رۆژنامه‌نوسان بگرن و بواری روماڵكردنیان باشتر و شایسته تر بۆ بره‌خسێنن و دوور بن له ئازار دان و لێدان و په‌لاماردانیان .
- سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسان داوا له رۆژنامه‌نوسان ده‌كات پابه‌ند بن به بنه‌ما نیشتیمانیه‌كان و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له روماڵ و نوسین و بلاو كراوه‌كانیاندا چونكه بارودۆخی كوردستان هه‌ستیاره‌و بارودۆخی ده‌رونی خه‌لك به‌هۆی شه‌ری داعش و قه‌یرانی دارایی و هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زی هاوكێشه‌ی سیاسی ناوچه‌كه‌و كێشه و گرفته سیاسی و حزبیه‌كانی ناوخۆ وه ناجێگیره و پێویسته به‌هه‌ستیاریو به‌رپرسیارێتییه‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت.
هه‌ر له‌م بۆنه‌یه‌دا، سڵاو و رێز بۆ گیانی پاكی هه‌ردو شه‌هیدی رۆژنامه‌نوس و میدیاكار (مسته‌فا سه‌عید).. و ( شیفا گه‌ردی ) كه له شه‌ری دژی تیروریستانی داعش شه‌هید بون، ده‌نێرین له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زیادتر له 25 رۆژنامه‌نووسی دیكه‌ش برینداربوونه.
هه‌روه‌ها له‌م یاده‌دا سڵاو و رێز بۆ گیانی هاوكارمان ( جه‌مال حوسێن ) ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسانی كوردستان ده‌نێرین كه ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا به‌هۆی نه‌خۆشیه‌وه گیانی سپارد , ناوبراو سه‌ربازێكی ونی خزمه‌تكردنی رۆژنامه‌نوسان بوو له لیژنه‌ی داكۆكی و له سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوساندا .
به‌رز و شكۆدار بێت 119 هه‌مین ساڵیادی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی و
19هه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسانی كوردستان .
22ی نیسانی 2017
ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان
