به‌مه‌به‌ستی پیرۆزبایكردن له یادی (4) ساڵه‌ی دامه‌زراندنی رادیۆی(هێلین)، ئازاد حه‌مه‌ده‌مین نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسانی كوردستان رۆژی 30/4/2017 سه‌ردانی باره‌گای رادیۆكه‌ی كرد‌و له‌لایه‌ن نه‌رمین سندی به‌رێوه‌به‌رو ستافی رادیۆكه پێشوازییه‌كی گه‌رمی لێكرا، به‌ناوی سه‌ندیكاشه‌وه نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسان چه‌پكه گوڵێكی پێشكه‌ش به به‌رێوه‌به‌رو ستافی رادیۆكه كرد‌و هیوای خواست كه‌وا له كاره‌كانیان سه‌ركه‌وتووبن و خزمه‌ت به كوردستانیان به پیاوو ئافره‌ته‌وه بكه‌ن، له هۆشیار كردنه‌وه‌ی توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا به‌رده‌وام بن، له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه به‌رێوه‌به‌ری رادیۆ سوپاسی نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسانی بۆ ئه‌م به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه كرد.
