رۆژی 15/5/2017 رادیۆی (ئه‌لغه‌د) له هۆڵی كریستاڵ له شاری هه‌ولێر پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان فیستڤاڵێكی به ناونیشانی (راگه‌یاندن نه‌ینه‌وا رزگار ده‌كات) بۆ خه‌ڵاتكردنی چه‌ندین رۆژنامه‌نووس و فۆتۆگرافه‌ری به‌شدار بوو له به‌ره‌كانی جه‌نگی تیرۆرستانی داعش رێكخست. له‌ده‌ستپێكی فیستڤاڵه‌كه‌دا به‌رێوه‌به‌ری رادیۆكه گوته‌ی به‌خێرهاتنی پێشكهشكردو ئاماژه‌ی بۆ رۆڵی كاریگه‌ری رۆژنامه‌نووسان له رزگاركردنی پارێزگای نه‌ینه‌وا كرد. هه‌روه‌ها چه‌ندین گوته‌ی دیكه پێشكه‌ش كران له نێوایاندا گوته‌ی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی هه‌رێمی كوردستان. شایه‌نی باسه هاوكارمان ئه‌كه‌د موراد نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسان به وه‌كاله‌ت ئاماده‌ی ئه‌م فیستڤاڵه بوو و خه‌ڵاتی سه‌ندیكا وه‌رگرت ، هاوكارانیش ئه‌كره‌م سلێمان سكرتێری لقی نه‌ینه‌وای سه‌ندیكا و محه‌مه‌د عه‌قراوی لێپرسراوی نووسینگه‌ی سه‌لامه‌تی پیشه‌یی له سه‌ندیكا خهڵاتكران و جگه له رۆژنامه‌نووسانی خه‌ڵاتكراو چه‌ندین میوانی فیستڤاڵه‌كه خه‌ڵاتی رێزلێنانیان پێ به‌خشرا. له په‌راوێزی فیستڤاڵه‌كه پیشانگه‌یه‌كی فۆتۆگرافی كرایه‌وه‌و چه‌ندین فلیمی دیكۆمێنتاری سه‌باره‌ت به پرۆسه‌ی ئازادكردن نمایش كران.
