له‌باره‌ی كه‌یسی ده‌ستگیركردنی كاك ئاوات عه‌لی به‌رێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئین ئاڕتی و پهیامنێرهكهیانو پاشان ئازادكردنییان به‌كه‌فاله‌ت، وته‌بێژی فه‌رمی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان، جه‌خت له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی یاسای رۆژنامه‌گه‌ری ژماره 35ی ساڵی 2007 ده‌كاته‌وه كه دواش ده‌كات كار به‌هیچ یاسایه‌كی دیكه‌ی به‌ركار نه‌كرێت به‌رامبه‌ر به‌رۆژنامه‌نووسان. هه‌ندرێن ئه‌حمه‌د، سكرتێری ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان‌و وته‌بێژی فه‌رمی رایگه‌یاند، كه‌پێویسته ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری له‌مامه‌ڵه‌كردنیان له‌گه‌ڵ كه‌یسی رۆژنامه‌نووسان كار به‌یاسای رۆژنامه‌گه‌ری ژماره 35 ی ساڵی 2007 بكهنو كهرۆحی ئه‌م یاسایه به‌هیچ جۆرێك لهرێكارهكانیدا ده‌ستگیركردنی رۆژنامه‌نووسی تێدانییه‌و داواش ده‌كات كار به‌هیچ یاسایه‌كی دیكه نه‌كه‌ن..وته‌بێژی سه‌ندیكا گوتیشی پێویسته به‌زووی كه‌یسی ئاوات عه‌لی به‌ڕێوه‌به‌ری ئین ئاڕتی و ئارام به‌ختیاری په‌یامنێر یه‌كلایی بكرێته‌وه‌و كه‌یسه‌كه‌ش بگه‌ڕێنرێته‌وه سه‌ر یاسای رۆژنامه‌گه‌ری.
