له‌ژێر دروشمی(داهێنان و ماندووبونتان به‌رز ده‌نرخێنین)، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی رۆشنبیری و هونه‌ری هه‌ولێر/ به‌شی رۆشنبیری منداڵان، رۆژی 13/6/2017، له هوتێلی چوارچرا له‌شاری هه‌ولێر پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان رێورسمێكی بۆ رێزلێنان له ژماره‌یه‌ك نووسه‌ری بواری منداڵان سازكرد. هاوكارمان ئازاد حه‌مه‌ده‌مین نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسانی كوردستان ئاماده‌یی رێوره‌سمه‌كه بوو، شایه‌نی باسه د. سالار عوسمان بریكاری وه‌زیری رۆشنبیری و نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسان و نووسه‌رو رۆژنامه‌نووس زیره‌ك كه‌مال و خاتوونی نووسه‌ر مه‌هاباد قه‌ره‌داغی خه‌ڵاتی رێزلێنانیان دابه‌شكرد.
