رۆژی 27/6/2017 ئازاد حه‌مه‌ده‌مین نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسانی كوردستان له برۆكسل له ئۆفیسی سه‌ره‌كی(IFJ) له‌گه‌ڵ ئه‌نتونی بلانگیر ئه‌مینداری گشتی فیدراسیۆنی نێوده‌وڵه‌تی رۆژنامه‌نووسان كۆبۆوه، له‌میانی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له ره‌وشی رۆژنامه‌نووسی له هه‌رێمی كوردستان و گۆرانكاری و پێشهاته‌كان كرا‌و بریاردرا له ناوه‌راستی مانگی 10 وه‌فدێكی(IFJ) به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مینداری گشتی سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكات، هه‌روه‌ها باس له هه‌ماهه‌نگی باشتر و خۆ ئاماده‌كردنی باشتر بۆ كۆنگره‌ی گشتی داهاتووی(IFJ) كرا. كه بریاره له مانگی 6ی 2019 له تونس ببه‌سترێت.
