خاڵی باس:
- ره‌وشی رۆژنامهگهریو لیژنه‌ی داكۆكی
- كۆنگره‌ی چواره‌می سه‌ندیكا
- دارایی
- ههمهجۆر
یه‌كه‌م/ ره‌وشی رۆژنامه‌گه‌ری و لیژنه‌ی داكۆكی
1- كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌ن گفتوگۆی كۆی ره‌وشی رۆژنامه‌نووسی له‌هه‌رێمی كوردستان كرد.
- ئه‌نجوومه‌ن ره‌خنه‌ی له‌ئه‌دای لیژنه‌ی داكۆكی گرت كه به‌باشی و كارایی كاره‌كانی رایی ناكات و ته‌ئكیدی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه پێویسته هه‌ڵوێسته‌كانی سه‌ندیكا پیشه‌یی بێت‌و پشتگری له‌رۆژنامه‌نووسان‌و ئازادی رۆژنامه‌نووسی بێت.
- ئه‌نجوومه‌ن نیگه‌رانی خۆی له‌سه‌ر ده‌ستگیركردنی رۆژنامه‌نووس (ئارام) په‌یامنێری ئین ئاڕ تی، نیشاندا، چونكه یاسای رۆژنامه‌گه‌ری ژماره 35 ده‌ستگیركردنی رۆژنامه‌نووسانی تێدانییه.
2- كۆبوونه‌وه ئه‌م بڕیارانه‌ی ده‌ركرد:
• بڕیاردرا بهههیكهلهكردنهوهو رێكخستنی لیژنه‌ی داكۆكی به‌هۆی غیابی كاك حه‌مید به‌درخان كه‌ناتوانێت كاره‌كان وه‌ك پێویست ئه‌نجامبدات به‌هۆی ناپابه‌ندی به‌بڕیاری ئه‌نجومه‌ن له‌ده‌ركردنی بهیاننامهوبڵاوكراوهكانو هه‌ڵسوكه‌وتی تاكڕه‌وی و هه‌روه‌ها كۆچی دوایی كاك جه‌مال حسێن بڕیارده‌ری لیژنه‌ی داكۆكی، كهجێگاكهی به‌تاڵه.
• بڕیاردرا بهتهكلیفكردنی كاك ئازاد حه‌مه‌ده‌مین وه‌كو نه‌قیب به‌شێوه‌یه‌كی كاتی ببێته سكرتێری لیژنه‌ی داكۆكی‌و ته‌كلیفكردنی كاك ئاری عه‌بدولله‌تیف وه‌ك بڕیارده‌ری لیژنه له‌جێگای كۆچكردو كاك جه‌مال حسێن،و كاك خۆشناڤ جه‌میل وه‌ك ئه‌ندامی لیژنه ده‌مێنێته‌وه.
• ئاگاداری سه‌رجه‌م ده‌زگاكانی راگهیاندنو ناوه‌نده‌كانی په‌یوه‌ندیداره ده‌كرێته‌وه له‌م ههیكهلهكردنهوه.
دووه‌م/ بابه‌تی سازكردنی كۆنگره.
كۆبوونه‌وه دوای گفتوگۆ بڕیاریدا:-
1- كۆبوونه‌وه بڕٍیاریدا كه هه‌نگاوبه‌ره‌و كۆنگره ده‌ست پێبكرێت.
2- دوا له‌سه‌رجه‌م لق‌و نووسینگه‌كان ده‌كرێت ئاماده‌كاری بكه‌ن بۆ ئه‌نجامدانی كۆنفرهنسهكانو به‌شدارانی كۆنگره ، به‌مشێوه:
أ- ئاماده‌كردنی لیستی ناوی ئه‌ندامانی كارای سه‌ندیكا كهمافی به‌شداری كۆنفرهنسهكانیان ده‌بێت.(لیستی ئابوونهدراوهكان)
ب- ئاماده‌كردنی راپۆرتی كاروچاڵاكی لق‌و نووسینگه‌كان.
ت- ئاماده‌كردنی پێشنیار‌و بۆچوون‌و تێبنییهكان له‌سه‌ر په‌یڕه‌و ناوخۆ و چۆنیه‌تی ئه‌نجامدانی كۆنفرهنسو دواتریش كۆنگره.
3- رۆژی 30/10/2017 واده‌ی وه‌رگرتنی لیستی ناوی ئه‌ندامانی كارایی لق و نووسینگهكانه.
سێیه‌م/ دارایی :
به‌رپرسی دارایی كورته‌ی داهاتو خه‌رجی 4 مانگی 2017ی پێشكه‌ش كرد، به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه:
• ساڵی 2016 چوارجار میزانیه‌ی 40 ملیۆن دیناری وه‌رگیراوه و له 2017 له‌ماوه‌ی 4 مانگی رابردوو ته‌نها یه‌ك جار 40 ملیۆن دینار وه‌رگیراوه،كهكرێی باره‌گاو مانگانی فهرمانبهرانو خه‌رجی رۆژانه‌ی لێكراوه.
• پابه‌ندی سه‌ندیكا به‌رامبه‌ر ئای ئێف جه‌ی ifj و كه نزیكه‌ی 11 ملیۆن دیناره وادهیهتیو پێویسته بدرێت.
• كۆی خه‌رجی مانگانه‌ی كاری رۆژانه ته‌نها یه‌ك ملیۆن‌و نیو دیناره.
بڕیاردرا: بڕی 200 هه‌زار دیناری مانگانه بۆ كاك عه‌بدولله‌تیف خه‌رج بكرێت بۆ كاری بڕیاریده‌ری لیژنه‌ی داكۆكی.
چواره‌م/ ههمهجۆر
1- نامه‌ی لقی كه‌ركوك سه‌باره‌ت بهداواكاریان بۆ ئه‌وه‌ی راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نه‌وه سه‌رپه‌رشتی بكرێن ، ئه‌نجومه‌ن بۆ تێگه‌یشتن له دۆخی لقه‌كه بڕیاردرا كاك ئه‌كه‌د موراد كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان له‌گه‌ڵ سازبكرێت‌و راپۆرتێك بۆ كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی له‌مباره‌یه‌وه ئاماده‌ده‌كرێت.
2- سه‌باره‌ت به‌دارایی لقی هه‌ولێر كه‌دوای ته‌دقیقی دارایی كێشهوگرفتی لیسته‌كانی داهاتو خه‌رجییان دهركهوتو ئه‌نجومه‌ن بڕیاریدا ماوه‌ی دووهه‌فته مۆڵه‌ت بدرێته سكرتێری لقی هه‌ولێر بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی دارایی لقهكهیو به‌رپرسی دارایی به‌دواداچوونی بۆ ده‌كات.
كۆبوونه‌وه كۆتایی پێهات
