له هۆڵی(بانۆراما ئازادی)ی له شاری دهۆك ، رۆژی یه‌كشه‌ممه رێكه‌وتی 6/8/2017 ناوه‌ندی په‌یامنێرانی میدیایی، روونیشتنهكا به ناوونیشانی(رۆڵی میدیایی دپرسێن نیشتمانی و ریفراندۆما كوردستانێ) ، بۆ ئازاد حه‌مه‌ده‌مین نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسانی كوردستان رێكخست. له‌م روونیشتنهدا نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسان جه‌ختی له‌سه‌ر بایه‌خی راگه‌یاندن و میدیا له بواری ناساندنی پرسه نیشتمانییه‌كان به تایبه‌تی ریفراندۆم كه چاره‌نووسی میلله‌ته‌كه‌مان دیاری ده‌كات.. كرده‌وه، هیواشی خواست میدیاكاران دڵسۆزانه و ژیرانه و بوێرانه و بێ لایه‌نانه له‌م بواره هه‌ستیاره‌دا كاربكه‌ن و ره‌هه‌نده‌كانی چه‌مگی ریفراندۆم بۆ كوردستانییان روونبكه‌نه‌وه. له كۆتایی روونیشتنهكهدا گفتوگۆیه‌كی كراوه ئه‌نجامدراو جێگه‌ی بایه‌خی هه‌موو لایه‌ك بوو.
