رۆژنامهنووسو میدیاكارانی به‌ڕێز
له 25ی ئه‌یلولی 2017 جاریكی دیكه گه‌لی كوردستان له هه‌رێم وناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم ، بۆ گه‌لانی سه‌ر رووی زه‌مین سه‌لماندی ،كه‌ده‌یه‌وێ به‌سه‌ربه‌ستی بژی. جارێكی دیكه به‌ئیراده‌ی گه‌ل له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنی ده‌رئه‌نجامی ریفرانده‌م بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، قۆناغێكی نوێی تێكۆشان ده‌ستی پێكردوهو مه‌زنترین وه‌رچه‌رخانی مێژوویی له سه‌ده‌ی بیستویه‌كه‌مدا تۆماركرد‌و له‌به‌رامبه‌ر شه‌ڕی فه‌رزكردنی سیناریۆی جۆراجۆردا ئیراده‌ی گه‌ل سه‌ركه‌وت.
به‌مبۆنه‌یه‌وه ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م رۆژنامهنووسو میدیاكارانی كوردستان دهكاتو هه‌روه‌ها ده‌ستخۆشی لهههوڵو ماندوبوون‌و كاری پیشه‌یی نیشتمانی هه‌ریه‌ك لهرۆژنامهنووسو میدیاكاران‌و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن دهكاتو ئه‌م كاره پڕ لهبهرپرسیارێتیهی هه‌موولایه‌ك به‌رز ده‌نرخێنێت ، چونكه میدیا رۆڵی سه‌ره‌كی گێڕا له‌به‌رز راگرتنی ئیڕاده‌ی گه‌ل و به‌گه‌یاندنی یه‌كه به‌یه‌كه‌و چركه‌ساته‌كانی هه‌نگاونان به‌ره‌و رۆژی ریفرانده‌م وئهنجامدانیو تاوه‌كو دوای ئه‌نجامی سه‌ركه‌وتنی ئیراده‌ی گه‌ل بۆ سه‌ربه‌خۆیی و په‌رچه‌كرداره‌كانی حكومه‌تی به‌غداو ئه‌نقه‌ره‌و تاران و هه‌ندێك له‌وڵاتانی دیكه ، میدیا و رۆژنامه‌نووسان رۆڵی سه‌ره‌كییان گیڕاوه‌و به‌رده‌وامن لهراپهڕاندنی كاری پیشهییو نیشتمانی خۆیان.
هه‌روه‌ها سه‌ندیكا سوپاسی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن‌و راپرسی كوردستان ده‌كات، كهرێوشوێنو ئاسانكارییان بۆ ده‌زگاكانی میدیا ره‌خساندبوو تاوه‌كو به‌شێوه‌یه‌كی پیشه‌گه‌ری كاری خۆیان له‌رۆژانی بانگێشه‌و رۆژی 25ی ئهیلولو ده‌ستگه‌یشتنیان به‌زانیاریه به‌راییه‌كانی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان و گه‌یاندنی به‌جه‌ماوه‌ر، به‌باشی ئه‌نجام بدهنو سوپاسی هاوكاریان ده‌كه‌ین بۆ ئاسانكاری‌و تۆماركردنی میدیاكارانی بیانی كه‌چاودێری ریفراندهمی سهبهرخۆیی كوردستانیان كرد.
له هه‌مان كاتدا ده‌بێ سوپاسی هه‌ڵوێستی گه‌له‌كه‌مان له سه‌رجه‌م پارچه‌كانی كوردستان بكه‌ین كه به‌وپه‌ڕی خه‌مخۆرییه‌وه و به چالاكی جۆراجۆره‌وه گه‌وره‌ترین پاڵپشتی گه‌لی كوردستانی باشور بوون. هاوكات له گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا گرنگه سوپاسی بێپایانی گه‌له‌كه‌مان بۆ رای گشتی جیهان رابگه‌یه‌نین كه به شێوازی جۆراجۆر هاوكاری خۆیان له گه‌ڵ داوا ره‌واكانی گه‌له‌مان له سه‌رجه‌م چالاكییه‌كانی كوردستانیانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات، ده‌رخست.
جه‌ماوری كۆڵنه‌ده‌ری كوردستان!
كه باسی قۆناغێكی نوێی تێكۆشان ده‌كه‌ین به‌لامانه‌وه گرنگه ئه‌و ده‌سكه‌وته‌ی له 25ی ئه‌یلول له‌لایه‌ن كورد وتوركمان وعه‌ره‌ب و كلدان ئاشوری سریان وئه‌رمه‌ن وسهرجم پێكهاته ئاینییه‌كان وه‌ده‌س هاتووه و بۆته بۆنه‌یه‌كی نیشتمانی مه‌زن، به ده‌ستكه‌وتی سه‌رجه‌م حزب و لاینه سیاسییه‌كانی كوردستان بژمێردێن. ده‌ستكه‌وتێك كاركردن بۆ پاراستنی له ئه‌ركی ئه‌نجامدانی قورستره. هه‌ر ئه‌مه‌شه وامان لێده‌كات كه كاری جیدییانه بۆ یه‌كخستنی ماڵی كوردستانی له سه‌رجه‌م بواره‌كاندا بكرێ و له په‌رله‌مانه‌وه تا حكومه‌ت و كاركردن بۆ بنیاتنانی دامه‌زراوه‌كان و چاره‌سه‌ری وه‌زعی بژیوی خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێش و كه‌مده‌رامه‌ت كه به ئیراده‌ی ئه‌وان ئه‌م سه‌ركه‌وتنه به‌ده‌س هات.
هه‌ر لهمبۆنهیهدا ، سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان ، سه‌ركۆنه‌ی بڕیاره سیاسیه‌كانی ده‌وڵه‌تی عێراق‌و توركیا‌و ئیران له‌دژی ده‌زگاكانی میدیا‌و گه‌لی كوردستان ده‌كات، له‌كاتێكدا، كه كۆماری توركیا بڕیاری راگرتنی په‌خشی هه‌رسێ كه‌ناڵی روودا و كوردستان 24 و وار تیڤی له‌سه‌ر مانگی ده‌ستكردی توركسات جێبه‌جێكردو هاوكات كۆماری ئیسلامی ئێران بڕیاری سیاسی به‌داخستنی نووسینگه‌ی كه‌ناڵی كوردستان24 جێبه‌جێكردو هه‌روه‌ها به‌غداش سیاسه‌تی هاندانی دژی میدیاكارانی كوردستان له ده‌سته‌ی ئیعلامی عێراقی په‌یڕه‌و ده‌كات، له‌لایه‌كی دیكه‌وه به‌داخه‌وه هه‌ندێك ده‌زگای میدیایی ناوخۆ پێچه‌وانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمانی و ئه‌منی قه‌ومی كوردستان كارده‌كه‌ن و له ده‌زگای مدیایی بوونه‌ته ته‌ره‌فێكی سیاسی و هه‌وڵی كاریگه‌ری خستنه سه‌ر ویستی گه‌لی كوردستان و له‌به‌رژه‌وه‌ندی نه‌یارانی له سه‌ربه‌خۆی كوردستان ئه‌م شێوازه له كاركردن دووچاری رێوشوێنی نایاسیان ده‌كاته‌وه.
هه‌روه‌ها سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان، سه‌ركۆنه‌و شه‌رمه‌زاری سیاسه‌تی به‌كارهێنانی میدیای فهرمیو نافه‌رمی سهربهحزبو لایه‌نه سیاسیه‌كان له‌به‌غداو شاره‌كانی دیكه‌ی كۆماری عێراق له‌دژی گه‌لی كوردستان و هاندان بۆ نانه‌وه‌ی دوژمنایه‌تی له‌نێوان گه‌لانی ناوچه‌و ته‌یاركردنی شه‌قام له‌ژێر سه‌ردێری په‌یامی تایفهگهریو شۆڤینیه‌ت بۆ دژایه‌تی كردنی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، ده‌كات، له‌به‌رامبه‌ردا، میدیاكانی كوردستان په‌یامی برایهتیو پێكه‌وه‌ژیان په‌خش دهكهنو داوای ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵایه‌تی دهكهنو داوا له‌سیاسیه‌كانی هه‌ردوو لای كوردستان‌و عێراق ده‌كه‌ن، رێگای ئاشتی‌و دیموكراسی بگرنه به‌ر و گفتۆگۆ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان بكه‌ن، چونكه ریفرانده‌م ده‌ربڕینی ئیراده‌ی گه‌له‌و ناكرێت به‌هه‌ڕه‌شه‌ی شه‌ڕو گه‌مارۆدانی جۆاروجۆر مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت.
سه‌ندیكا وه‌ك به‌رپرسیارێتی خۆی له‌م قۆناغه‌دا، جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌ركی گرنگی میدیاكارو رۆژنامه‌نووس ده‌زگاكانی میدیایی كوردستان ده‌كاته‌وه كه له‌پاڵ ئه‌ركی پیشه‌یی خۆیان ئه‌ركی نیشتمانیشیان له‌ئه‌ستۆدایه، هه‌روه‌ها پاراستنی پانتایی ئازاد و په‌یامی پێكه‌وه‌ژیان‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی دیموكراسی و چاودێری و به‌دواداچوون كه‌ئه‌ركی سه‌ره‌كییانه پیوهیسته له‌ترۆپكی كاری رۆژانه‌یان بێت.
سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان
30ـی ئه‌یلولی 2017
هه‌ولێر
