له باره‌گای سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان له شاری هه‌ولێر، رۆژی 31/10/2017 ، ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی به ئاماده‌بوونی ئازاد حه‌مه‌ده‌مین نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسان و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن رێكخست. له ده‌سپێكی كۆنگره‌كه‌دا هه‌ندرێن ئه‌حمه‌د سكرتێری سه‌ندیكا، باسی له چه‌ندین بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار به ره‌وشی سیاسی و رۆژنامه‌نووسی كرد‌و ئیدانه‌ی شه‌هید كردنی رۆژنامه‌نووس ئه‌ركان شه‌ریف وێنه‌گری كوردستان تیڤی له شارۆچكه‌ی داقوق سه‌ر به پارێزگای كه‌ركوك. له پێشه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌تانه بوو، جگه له‌مه‌ش سه‌ركۆنه‌ی په‌لاماردانی په‌یامنێرانی هه‌ردوو كه‌ناڵی(NRT) و (KNN) به‌تایبه‌تی لێدانی رۆژنامه‌نووسان(ساڵح هه‌ركی و رێبوار كاكه‌یی) كرد. هه‌روه‌ها هه‌وڵه‌كانی سه‌ندیكا له باره‌ی هه‌وڵی حكومه‌تی ئیتحادی بۆ داخستنی كه‌ناڵه‌كانی(رووداو) و (كوردستان 24) خسته روو، ئه‌وه‌ش به رێگای فیدراسیۆنی نێوده‌وڵه‌تی رۆژنامه‌نووسان(IFJ) و سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی عێراق، به‌مه‌به‌ستی گوشار دروستكردن بۆ راگرتنی بریاری ده‌سته‌ی راگه‌یاندن و گه‌یاندنی عێراقی له‌م باره‌یه‌وه. هه‌ر له‌م بواره‌شدا به‌رێز سكرتێری سه‌ندیكا داوای ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكای خسته روو، بۆ لێپرسینه‌وه له‌و كه‌ناڵه عێراقیانه كه تۆی دووبه‌ره‌كی ده‌چێنن. به‌رێزیان دوو پاتی ئه‌وه‌شی كرده‌وه كه‌وا سه‌ندیكا سه‌ركۆنه‌ی هه‌موو پێشێلكارییه‌ك ده‌كات، كه به‌رامبه‌ر رۆژنامه‌نووسان بكرێت جا له‌لایه‌ن هه‌ر لایه‌نێكه‌وه بێت و قبوڵیش ناكات پانتایی ئازادی رۆژنامه‌گه‌ریی به‌رته‌سك بكرێته‌وه. له كۆتادا نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسان و سكرتێری سه‌ندیكا وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووسانیان دایه‌وه.
