رێكخراوی ستۆپ به هاوكاری هه‌ردوو رێكخراوی(RID) و (NPA) نه‌رویجی له چوارچێوه‌ی پرۆژه‌ی به‌شداری كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی له پرۆسه‌ی چاكسازییدا، دیداری (به‌رپرسیاریه‌تی میدیا له رووداوه‌كاندا، رووداو و ته‌نگژه ئه‌منییه‌كانی ئه‌م دواییه به نموونه)، له رۆژی 28/10/2017 له هۆتێل دیده‌مان له شاری هه‌ولێر رێكخست – نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسانی كوردستان ئازاد حه‌مه‌ده‌مین له‌م دیداره‌دا گوته‌یه‌كی هه‌بوو، تیایدا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه‌وا له كاتی رووداوه‌كاندا ، پێویسته ده‌زگاكانی راگه‌یاندن هه‌واڵه‌كان وه‌ك چۆن رویانداوه بگوازنه‌وه‌و هه‌واڵه‌كان به شێوه‌یه‌ك دانه‌رێژن كه دڵه‌راوكێ له ده‌روونی هاوڵاتیاندا دروست بكات، له كۆتایی دیداره‌كه‌دا گفتوگۆیه‌كی كراوه كرا‌و چه‌ندین راسپارده راگه‌یه‌نرا.
